بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، یەکێتی پێنج کاندید و لیستی عەرەبی سێ کاندید و پارتی یەک کاندیدی مسۆگەرکردوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێنج کاندیدی سەرکەوتو بوە، کە بریتین لە رێبوار تەها، نەشئەت جەوازات، د. ئەحمەد کەرکوکی، پەروین فاتیح، هەروەها پێشبینی دەکرێت نێرگز قادر کورسییەکی دیکە بۆ یەکێتی مسۆگەر بکات.
پارتی تەنها کورسییەکی مسۆگەرکردوە
پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە کورسییەکی مسۆگەرکردوە، لە پێکهاتەی مەسیحییەکانیش ئینجیل زیاد شەیبا کە کاندیدی لیستی بابیلۆنە کورسییەکی مسۆگەرکردوە، موشتەبا بەیاتی، کە کاندیدی لیستی عەرەبی شیعەکانە، ئەویش کورسییەکی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک مسۆگەرکردوە.
لیستی عەرەبی سەرکەوتنی سێ کاندیدی مسۆگەرکردوە
لیست و حزبە عەرەبییەکانیش سەرکەوتنی سێ کاندیدییان مسۆگەرکردوە کە بریتین لە راکان جبوری، ماهیر مهێری، محەمەد ئیبراهیم، هەروەها بەرەی تورکمانی کە لەلایەن ئەرشەد ساڵحییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت یەک کاندیدی مسۆگەرکردوە، ئەویش ئەحمەد رەمزی کۆپەرلوە.
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە