بنەماڵەی کوردانی (قەیمەری)
'قەیمەریەکان' لە خانەدانانی کوردن ، لە ناوچەکانی "جەزیرە"وە تا دەشتەکانی "موسڵ" نیشتەجێ بوون،
زۆربەی مێژوونووسان بنەچەیان دەگەرێنەوە بۆ کوردانی "هەکاری"،
ناوەکەشیان لە قەڵای "قەیمەر"ەوە هاتووە.
لە سەردەمی 'ئەییوبیەکان'دا باسی 'قەیمەریەکان' کراوە.
دادوەر و مێژوونووسی کورد (ئیبن خەلکان) لە کتێبی _وفيات الأعيان_ باسی لێوەکردوون و زۆرێك لە شازادەکانی ناساندووە، لەوانە:
ئەمیری گەورە (أبو الفوارس بن موسك القيمري الكُردي) کە لە ساڵی 1260ز لە شاری "دیمەشق" چاوی بە سوڵتان(الناصر يوسف) خاوەنی حه له ب دواین فهرمانداری ئەیوبیەکان کەوتووە و بەیعەتی پێداوە،
(أبو الفوارس) ئەمیرێکی ڕێزدار و بە ئیرادە بووە لە سەردەمی پاشای دادپەروەر (الصالح أيوب) و سوڵتات(الناصر يوسف) سوپاسالاری دەوڵەت بووە.
پیرانی بنەماڵەی 'قەیمەریەکان' لە حەرەمی "قودس" بە لیستێك ناویان نوسراوە... کە لە سەردەمی خۆیدا لە جەنگدا شەهیدبوون.
'قەیمەریەکان' لە ئێستەدا ژمارەیەکیان لە شاری "خەلیل" لە ناوچەی "دۆران"ی وڵاتی "فەلەستین" دەژین،
ژمارەیەکیشیان لە شاری "عەممان"ی پایتەختی وڵاتی "ئەردەن" نیشتەجێن.
'قەیمەرییەکان' لە سەردەمی دەسەڵاتیاندا زۆر گرنگیان بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات داوە... هەر بۆیە لە شاری "دیمەشق" چەندین بینا و قوتابخانە و بیمارستانیان دروستکرد، لەوانە:
- قوتابخانەی "قەیمەری گەورە":
دەکەوێتە گەڕەکی "قەیمەریە" لە ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی "ئومەوی"، لە ساڵی 1276ز لە سەردەمی 'مەملوکیەکان' لە لایەن میر(ناسرەدین قەیمەری کوردی)ەوە دروستکراوە.
نازناوی مزگەوتی پشیلەکانی لێنراوە چونکە لە سەردەمی خۆیدا پەناگەیەك بووە بۆ ئەو ئاژەڵە.
- بیمارستان "قەیمەری":
دەکەوێتە شاری "دیمەشق" لە تەنیشت مزگەوتی شێخ(محي الدین)ی ناوچەی "صالحیة" لە بناری چیای "قاسیون".
ئەم نەخۆشخانەیە لە لایەن میر(سەیفەدین کوڕی ئەبی الفوارس موشك قەیمەری) بنیاتنراوە، کە یەکێك بووە لە میرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی 'ئەییوبی'.
نەخۆشخانەکە زانکۆیەك بووە بۆ خوێندنی زانستە پزیشکییەکان، لەگەڵ کاری چارەسەرکردنی سەرەتایی و خۆراکدان بە نەخۆش و لێ قەوماوان.
- گه ڕەکی "قەیمەری":
گەڕەکی "قەیمەری" لە شاری "دیمەشق"، بە باڵەخانە کۆنەکەی و خانووە تەنیشتەکانی تایبەتمەندە، زۆربەی خانووەکانی گەڕەکەکە لە خشت و قوڕ دروستکراون و بە شێوازی دوو نهۆمی بە ستوونی دار لەیەك پشتگیر کراون.
سەرچاوەکان :
- وفياة الأعيان
(ئیبن خەلەکان).
- القلائد الجوهرية في اخبار الصالحية
(ابن طولون الصالحي).
- الموسوعة الدمشقية.
- الدارس في تاريخ المدارس
(عبد القادر بن محمد النعيمي الدمشقي).
- البداية و النهاية
(ابن کثیر).
- الكامل في التاريخ
(ابن ئەسیری جزری کوردی).
یوسف نوری
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە