پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

عەبدولرەحمان زەبیحی ، کوردێکی گۆڕغەریب

 



عەبدولرەحمان زەبیحی


(عەبدولڕەحمانی سۆفی مینەی کڵاودروو) 

 لە ساڵی ١٩٢٠، لە شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی هەر لە  مهاباد تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٣٥ لە شاری ورمێ، بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی وەرگرتوو.


عەبدولڕەحمان زەبیحی منداڵێکی زیرەک و بلیمەت بوو. لە بارەی زیرەکییەوە، شاعیری ناسراوی کوردمان (هه‌ژار موكریانی: ١٩٢١ـ ١٩٩١) لە پەرتووکی (چێشتی مجێور) دا، له‌ لاپه‌ره‌ (١٨-١٩) دا، لەژێر ناوی" بەڵای گیانم" دا دەڵێ:

"رۆژێک وەک بەڵای ناگەهانی منداڵێکیان هێنا حوجرەکە، بە تەمەن لە من باوخۆشتر و بە باڵا لە من کورتە باڵاتر بوو. یەکێکی سووری چاوزیت، لێم بوو بە عـیزرائیل، دەبوایە ئەویش گوڵستان بخوێنێ. هەتیو ئەوەندە زیرەک بوو کە نەبێتەوە. من بە هەزار گێرە و نێرە دوو خەتم رەوان دەکرد، ئەو پەڕە و دوو پەڕەی تێ دەپەڕاند. وەک ئاگری قودرەتی وابوو. جا وەرە زللـە و چەپۆک بخۆ؛ کە بۆ ئەو هێندە و هێندەی رەوان کردووە و تۆ هەر منجە منجت دێ؟! هەر لەبەر خۆمەوە لە خوا دەپاڕامەوە ئەو بەدفەڕە بمرێ و لە کۆڵ دنیا بێتەوە. ناوی ئەویش عەبدولڕەحمانی کوڕی سۆفی مینە بوو. کە لە دواڕۆژدا بە ناوی (زه‌بیحی) ناسرا.


عەبدولڕەحمان زەبیحی هەر بە گەنجی تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردایەتی بوو. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (ژ.ك : ژیانه‌وه‌ی كورد) له‌ لە رۆژی (٢٥/ گەلاوێژ/١٩٤٢) دا لە مەهاباد دایان مەزراند. تا هەڵوەشاندنەوەی، زەبیحی سکرتێری ئەو کۆمەڵەیە بووە.


زەبیحی دامەزرێنەری گۆڤاری (نیشتمان) بوو، کە بڵاوکراوەیەکی نهێنی (ژ. ك) بوو. زەبیحی نوسینەکانی کە لە رۆژنامەی (کوردستان: ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان) لە رۆژهەڵاتی کوردستان، و لە گۆڤاری (نیشـتمان) دا، بە ناوی نهێنی (بێـژه‌ن) ەوە بڵاوکردوونەتەوە.



عەبدولڕەحمان زەبیحی لە ساڵی (٣٠/ دێسەمبەر/ ١٩٥٧) دا، چووە بۆ وڵاتی میسر بۆ ئەوەی لەگەڵ (یه‌كێتی خوێندكارانی كورد ـ لە میسر) پێکەوە یاداشتێک دەربارەی مافخوراوی و چەوسانەوەی کورد بدەن بە کۆنگرەی نێونەتەوەیی بە نێوی ( كۆنگره‌ی گه‌لانی ئاسیا و ئه‌فریقا) کە لە قاهیرەدا بەسترا بۆ نەتەوە ژێردەستەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە خاوەنی قەوارەی سیاسی نەبوو.

بەڵام بەهۆی دەستوەردانی عێراق و ئێران ڕێگریکرا لە بەشداریکردنی کورد، هەر بۆیە تەنها یاداشتنامەکە وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و یاداشتەکە پێشکەشی کۆنگرە کراو له ڕێی پۆستەوە، بەرزکرایەوە بۆ زۆرێک لە سەرکردەی دەوڵەتان.


عەبدولڕەحمان زەربیحی لە ساڵی ١٩٨٠ و لەدوای گەڕانەوەی، لەلایەن دوژمنانی کوردەوە بێسەروشوێن کرا و تا ئێستاش ئەو زاتە مەزنە گۆڕونە.

تعليقات