پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

زمانی فەرمی دەوڵەتی کوردی چییە؟ چەند زاراوەی كوردی بوونی هەیە؟!


 زمانی فەرمی دەوڵەتی کوردی چییە؟

پێویستە زمانێک هەبێت کە بسەپێت وەک یاسایەک لە دەوڵەتدا بۆوەی ببؽتە زمانی یەکلاکەرەوە و زمانی ناسینەوە و تێگەشتن..
بەڵام ئەی چی گەر وڵاتەکە خاوەن زیاتر لە زمانێک بوو واتە زاراوەی زۆری هەبوو؟
ئەوکات بەربەستێک دروست ئەبێت لەبەردەم دەوڵەتدا بۆ سەپاندنی زمان ، لێرەدا چەند زاراوە هەبێت لە دەوڵەتدا ئەبێ سەیری ئەو زاراوانە بکرێت و کامیان زۆرترین قسەکەری هەبوو ئەو ئەکرێت بە زمان و دەوڵەت ئەیسەپێنێت بەسەر خەڵکدا بەتایبەت جیلی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن.
واتە بەم جۆرە..
زمانی کوردی پێکهاتووە لە چەندین زاراوە و ژێرزاراوە
گەر ئێمە کێشەی زاراوەمان هەبێت کێشەی وردتر لەوەشمان هەیە کە کێشەی ژێرزاراوەیە ، وە گەر کوردێکی کرمانجی بچێتە لای کوردێکی لوڕ لێی تێناگات ، وە گەر کوردە لوڕەکەش بچێتە لای کوردێکی سۆران لێی تێناگات.
بۆیە لێرەدا سەرنج ئەدەین کە بزانین کام لەم زاراوانە بکرێتە زمانی فەرمی دەوڵەت..
زاراوەی کرمانجی/
تەنیا لە دەوڵەتی کوردی گەورەدا 60 ملیۆن قسەکەری هەیە.
لە کوردەکانی..
1. لە کوردی نیشتەجێی کۆنی 8 وڵات قسەی پێدەکرێت.
2. لە کوردخانە قسەی پێدەکرێت.
3. زمانەکە نزیکە لە 6 دەوڵەتە کوردیەکەی بەڵقان و بۆ ناسینەوە گرنگە.
4. زمانەکە لە هەر 7 پارچەکەی کورد قسەکەری هەیە.
وە لەگەڵ خوێندنی زمانی کرمانجی وەک زمانی فەرمی وڵات لە ناوەندەکانی خوێندن پێویستە زاراوەی تایبەت بەو ناوچەیەش بخوێندرێت لەگەڵی..
بۆ نموونە/
کوردێکی شاری سلێمانی چۆن ئەبێ بخوێنێت؟
زمانی کرمانجی ئەبێ بخوێنێت بۆ قسەکردن و تێگەشتن چونکە زمانی فەرمی دەوڵەتە ، لە پاڵ زمانی کرمانجی ئەبێ زاراوەی سۆرانیش بخوێنێ چونکە زاراوەی خۆی سۆرانیە.
واتە خوێندنی زمانی فەرمی دەوڵەت (کرمانجی) لەگەڵ زاراوەی ناوچەکەی خۆت.
ئەی چی ئەبێت گەر سیاسەتی بەریتانیەکان پەیڕەو بکەین ئێمەش؟ ئەو سیاسەتەی کە ئەمریکای ئێستای کردە زمانی ئینگلیزی..
کاتێک کە ئەمریکا کەوتە بەر شاڵاوی داگیرکاری ئیسپانی و هۆڵەندی و ئینگلیز و فەڕەنسی و ئەوروپیەکان بەگشتی ، هەرزوو ئینگلیز دەستی خۆی وەشاند و لەسەر تەخت دانیشت ، ئەوکاتە زۆر گرنگی بە زمانی نێودەوڵەتی نەدەدرا بۆ ئەوەی لێک تێبگەن ، هەریەکەو بە زمانی خۆی قسەی دەکرد ، بۆیە ئینگلیز هەستا چی کرد؟ لە هەموو شارەکانی ئەمریکادا ئەو شوێنانەی خەڵک تیایدا نیشتەجێ بون ، هەستا خەڵکەکەی تێکەڵاو کرد ، بۆ نموونە لە شارێکی وەک واشنتۆندا نەیدەهێشت هەر هەموو خەڵکەکە پرتوگالی بێت یان هەر هەمووی ئینگلیز بێت یان هەر هەمووی ئیسپانی بێت ، بەڵکو هەموو خەڵکەکەی تێکەڵ دەکرد لە ئیسپانی و فەڕەنسی و پورتوگالی و ئینگلیز ، ئێ ئەو هەمووە بەیەکەوەن خۆ لەزمانی یەکتر تێناگەن ، ئەبێ زمانێک هەبێ کە هەموویان بتوانن قسەی پێ بکەن ، ئینگلیز هەستا پە ناوەندەکانی خوێندن زمانی ئینگلیزی بەسەریاندا سەپاند و زمانی ئینگلیزی بووە زمانی فەرمی ئەو خەڵکانە بۆوەی پێک تێبگەن..
کوردستانیش دەتوانێت وابکات بەڵام پێویست نییە چونکە زۆر دەق و پەڕاو و شعر و..هتد هەیە لە مێژوودا ماوەتەوە و بە زاراوەی جیاجیا نوسراون گەر ئەم زاراوانە لەدەست بدەین ئەو شعر و بەڵگەنامەو..هتد لەدەستیان ئەدەین چونکو ئەم سیاسەتە سڕینەوەی زمانی لاوەکیەو کار لەسەر زمانی فەرمی دەکات.
بۆیە هەر خاڵی یەکەم باشترە و خوێندنی زمانی فەرمی دەوڵەت کە کرمانجیە لەپاڵیدا خوێندنی زاراوەی ناوچەکە.
ڕێژەی قسەکەران بە زاراوەکان لە دەوڵەتدا..
کرمانجی 60 ملیۆن
لوڕی 23 ملیۆن
سۆرانی 12 ملیۆن
گۆرانی 5 ملیۆن
کەلهوڕی 4 ملیۆن
ئازەری و زمانەکانی تر 6 ملیۆن.
وە لێرەدا شتێکی تر دێتە گۆڕێ..
نوسین بە ئەلفوبێ یاخود بە لاتینی..
بەهۆی زۆرینە نوسین بە لاتینی و ئاسان نوسین بۆ خەڵکی دەوڵەت ئەوکات لاتین نوسین ئەبێتە ئەگەرێکی زۆر گەر هەموو دەوڵەت بە لاتینی بنوسن نەوەک بە ئەلفوبێ.
ئەمە جگە لەوەی کە مێژووی زمانی کوردی دیاریدەکرێت و زۆربەی زمانە دیارەکانی دونیا دەگەڕێنەوە سەر زمانی کوردی و ئەبنە بەشێک لە زمانی کوردی ، وەک زمانی فارسی و زمانی تورکی تورکیا و زمانی 7 وڵاتەکەی بەڵقان زمانی بەلوچی..هتد

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات