پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

كێشەی نێوان كورد و لوڕەكان چییە؟! ئایا لوڕەكان بەشێكن لەكورد؟!

((لوڕ و کورد))
ئەوە دیارە کە ئێستا زۆربەی لووڕەکان لەگەڵ ئەوەدان کە کوردنین یان بەشێک نین لەزمان و کەلتوری کوردی پێشتر لوڕیەکان وەک لقێکی سەرەکی لەزمان و ناسنامەی خێزانی کورد سەیر دەکران، ئێستا بەتەواوی پێچەوانەیە دنیای دەرەوە و میدیا و تەنانەت پلاتفۆرمە لۆکاڵیەکانیش لووڕیان وەک بەشێك لە کورد حسێب نەکردوە و وەک بەشێک لە فارس یان نەتەوەیەکی سەربەخۆ داندراون ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندان هۆی زەق کە کاریکردوەتەوە سەر لووڕیەکان وەک بوونی چەندان ڕێکخراو و گروپی سەربە حوکومەتی ئیسلامی ئێران وەک ئیتلاعات و گروپە ڕەگەزپەرستیەکان ئەمەش بەچەندان قۆناغدا تێپەڕیوە تەنیا لەبەرەوەی هەژموونی کورد کەمبکرێتەوە (کە دەزانن کورد چ گەلێکە) لەڕێگەی میدیا و هونەر و هەواڵی درۆ و ساختە کە باس لەدوژمنایەتی کۆنی کورد و لووڕیەکان دەکات، لەم یەک دوو ساڵەدا تەنانەت لەیەک سەرچاوەش نەمبینی لووڕ وەک خێزانی کوردی سەیربکرێت کە ئەمیشە کارەساتێ گەورەیە و پێویستە ئەم حوکومەتە بچووکەی خۆمان لەسەری بەجواببێ هیچ نەبێ بە بڵاوکراوەیەکی فەرمی کە ببێتە سەرچاوەیەک بۆ وێبگەڕە دیارەکانی جیهان.. (لووڕیەێم و نەمزە بەزمان کوردیەم)
تب: ئەم هەوڵی بچووککردنەوەیە تەنها لەسەر کوردەکان نیە، بەڵکو ڕژێمی ئێران لەسەر هەموو نەتەوە کەمینە و زۆرینەکانی وەک ئازەر و ئـەرەب و بەلۆچ و گەلیکەکان ئەم کارە قێزەونە دەکات کە خۆی جینۆسایدێکی زمان و کلتوورییە و کەسیش لەسەری بەجواب نایەت.

نووسەر : زەمەند كەریم

تعليقات