پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

زنجیرە نەخشەی كوردستانی گەورە


دوای چەند دەیەیەک لە درووستبوونی قەوارەی کوردستان/کوردستانی باشوور، و بەدەستھێنانی مافی خۆبەڕێوەبەریی بۆ کوردەکانی باشوور لەژێر دەسەڵاتی وڵاتیی ئێراق. دەبینین کە ڕۆژانە چەندیین نەخشەی جیاواز دادەنرێن و درووستدەکرێن بۆ کوردستانی گەورە(نەخشەی ژمارەی دانیشتووانی کورد، نەخشەی پارچە سیاسیەکانی کوردستان..هتد)، جیا لە نەخشە مێژووییەکانی خاکیی کوردستان کە هەر لەخۆوە دەستکاری دەکرێن و دەشێوێندرێن بەبێ بوونی زانیاری و سەرچاوەی درووست، دەشزانین هەر نەخشەیەک کە درووست دەکرێ خەڵکانێکی زۆر دەیبینن و بڵاو دەبێتەوە گەر نەخشەکەش بەشێوازێکی مۆدێرن و پرۆفێشنالانە درووستکرابێ بۆی هەیە ببێتە سەرچاوەیەک بۆ میدیا جیھانییەکان- کەناڵەکانیی یووتیوب- وێبسایتە لۆکاڵییەکان..، وە چونکە ئێمەی کوردیش بەشێوەیەک دژمنیی یەکین(بە حەقیقەت کەسمان چارەی کەسمان ناوێ) بەتایبەتی کوردانی باشوور، لەگەڵ ڕێزم، تائێستاکێ نەخشەیەکمان نیە بە درووستی و لەسەر قسەی هەموومان بەرهەم هاتبێ و بڵاوکرابێتەوە، هەرکەسەو قسەیەکی لەسەردەکا و هەمووی ڕەخنەیەکی لێدەگرێ، درووستیشە ڕەخنە بگیردرێ، بەڵام بەوشێوە نا کە ڕک بەرامبەر دوو هاونەتەوە بڵاوببێ. ئەوەندەی بۆی گەڕابم، زیاد لە ٥٠ نەخشەی درووستکراوی کوردستانی گەورە هەس، هەرکەسەو لە بیری خۆیەوە درووستیدەکا و بڵاویدەکاتەوە، کە ناشزانێ ئەو نەخشەیەی درووستی کردووە بۆی هەیە شۆرەت پەیداکا و بەناو ئینتەرنێتدا بڵاوەبێ..
منیش لای خۆمەوە دەمەوێت زنجیرە نەخشەیەک بۆ (کوردستانی گەورە، ژمارەی دانیشتووانی کورد لە پارچە جیاوازەکان، نەخشە مێژوویی و دەوڵەتە بچووکە دێرینەکانی کوردستان) درووستبکەمەوە، لەسەر ڕای هەموو ئەو کوردانەی کە ئەم پۆستە دەبینن..






نووسەر : زەمەند كەریم

تعليقات