پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئەندەلوس لە ژێر سەرکردایەتی کورد و مسوڵمانان و لە کوردوبا (کۆردۆبا)


 ئەندەلوس لە ژێر سەرکردایەتی کورد و مسوڵمانان و لە کوردوبا (کۆردۆبا)

کوردەکان وەک سوارچاکؽکی ئازا و بوێر لەناو ڕیزەکانی سوپای مسوڵمانان بەژداری زۆر جەنگ و فەتحیان کردووە.
وەک
- فەتحی بەڵقان کە زۆرینەی کورد بوو.
- فەتحی ئەندەلوس.
- فەتحی ڕۆژهەڵات.
- فەتحی سند و هند.
- ...هتد
کوردەکان سوارچاک بوون لە ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی و ئەیوبی و عەباسی و..هتد.
هۆکاری ئەمانەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوکاتە کورد ڕووبەرێکی زۆری دانیشتوانی هەبووە لە ناوچەکە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ، وە زانای ئیسلامی و زانستی و جوگرافی و..هتد هەبووە..
پێش داگیرکاری عەرەب بۆ سەر ناوچەکە بەبیانوی برایەتی مسوڵمانان ، عێراق و سوریا و لوبنان و کوەیت و ئێران و تورکیا و قەوقاز ، زۆرینەی کورد بوو وە هێشتا ئەم نەتەوە کەم تەمەنانەی ئؽستا بون و وجودیان نەبوو.
کورد بەژداری لە فەتحی ئەندەلوس کردووە و لەناو دەوڵەتی ئەمەوی و ڕێژەیەکی زۆری سوارچاکیش مانەوە لە ئەندەلوس وە خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس ناوێکی جیاوازی هەبوو بەناوی خەلافەتی کۆردۆبا (کوردوبا) , دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو کە عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند لە ساڵی ٧٥٦ز، بەوەش میرنشینی قورتوبە (کە ئەوکات میرنشینێک بوو لە ناوچەکە) کۆتایی پێھات کە ھەر عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند بوو، بە فەڕمی تا ساڵی ١٠٣١ بەردەوام بوو، دوای ئەوە کۆتایی پێھات بە ھەڵوەشاندنی دەوڵەتی ئەمەوی بۆ چەند دەوڵەتێک.
واتە لەناو ئەندەلوس (ئیسپانیا) یەکگرتویی مسوڵمانان نەما لەژێر یەک ئاڵا و یەک فەرمانڕەوایی بن ، هەمویان مسوڵمان بون و بەڵام سەرکردایەتیان جیابوو ببونە دەوڵەتی جیاجیا لە ئەندەلوس (ئیسپانیا).
کوردۆبا (کۆردۆبا) ، کورد+و+با )( کورد وەک با..هتد یان لەوانەیە پاشناوی (ۆبا - وبا) زمانی ئیسپانی بێت وەاللە اعلم.
هۆکاری ناولێنانی خەلافەتی کوردوبا (کۆردۆبا) بەهۆی ئەوەوە بوو کە زۆری کوردەکان فەتحی ناوچەکەیان کردووە و لەوێش نیشتەجؽ بون ، سەرەڕای ئەمانەش هاتنی زریابی کوردی (پۆستم لەسەر زریابی کوردی کردووە) بۆ ناوچەکە کە وایکرد ئەندەلوس زیاتر بەرەوپێشچون بەخۆیەوە ببینێ و زریابی کوردی بەو کار و داهێنانەی کردی زیاتر چووە دڵی ئەهلی مسوڵمانانی کورد و ئەندەلوسی لە ناوچەکە ، سەرەڕای ئەمانەش نزیکی جلوبەرگی ئەندەلوسیەکان لە کوردەوە بوە هۆی زیاتر تێکەڵاویان (نزیکی جلوبەرگیان پشتێن و پانتۆڵی فش و.هتد بەوای پەیامبەر زەردەشتەوە س.خ پۆستم لەسەرکردووە).
هەر بەهۆی ئەمانەشەوە ئەمەویەکان گرنگیان دا بە بنیاتنانی کۆردۆبا وژمارەی مزگەوتەکانی ئەگەیشتە ١٦٠٠مزگەوت و مزگەوتی جامع بەناوبانگترین مزگەوتیەتی، وئیدریسی ئەڵێت نمونەی نیە لە نێوشارە ئیسلامیەکاندا، ١٠٠ھەزار ناوەندی تیایە و ھەشتا ھەزار تەلاری تیایە، وژمارەی باخچەکانی کۆردۆبا ئەگاتە ٩ باخچەی گەورە کە ھەر یەکێکیان بە قەبارەی شارێکیگەورەیە، و لە دەوروبەریا سێھەزار گوند ھەیە، وبە پێی وتەی ھەندێک لە میژوو نوسان ژمارەی دانیشتوانی کۆردۆبا بە میلیۆنێک کەس ئەخەمڵێنن لە ڕۆژانی گەشەسەندنیا.
لەپاش نەمانی دینی ئیسلام لە ئەندەلوس ناوی کۆردۆبا (کوردوبا) وەک خۆی مایەوە ، وە ناوی کۆردۆبا زۆر بڵاوبۆوە لە ئەندەلوس و لەدوای ئەوەی کە مەسیحیە کاسۆلیکیەکان دەسەڵاتیان گەڕایەوە بۆ ئەندەلوس (ئیسپانیا) ئەوەی مسوڵمان بوایە دەیانکوشت ، گەر شەخسەکە بشیوتایە مسوڵمان نیم سەیری زەکەریان ئەکرد گەر سونەت کرابوایە ئەیانزانی مسوڵمانەو بەدڕندانەترین شێوە دەیانکوشت ، جگە لەمانەش وازیان لە مردوەکانیش نەدەهێنا و گۆڕی مسوڵمانانیان هەڵدەدایەوە و تەرمەکانیان دەسوتاند.
وە لەپاشان کە مەسیحیەکانی ئەندەلوس دەستیانکرد بە فراوانخوازی لە هەردوو کؽشوەری ئەمریکا بەتایبەت کێشوەری ئەمریکای باشور ، زمانی مەسیحیەکانی ئەندەلوس بەربڵاو بۆوە لە ناوچەکەو بوە زمانی فەرمی زۆر وڵات وەک ئەرژەنتین ، وە خەڵکی ناوچەکەش بەتایبەت شاری کۆردۆبا کە وەک مەسیحی ئەندەلوس بەپاشناوی کۆردۆبا خۆیان ناساندبوو لە کێشوەرەکانی ئەمریکا مانەوە ، هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆربەی خەڵکی وڵاتانی هەردوو کێشوەری ئەمریکا نازناوی کۆردۆبایان وەرگرت ، بەمانای ئەوەی کە خەڵک یان ئەهلی شاری کۆردۆبان لە ئەندەلوس ، کە کۆردۆبا ناوێکی دیاربوو لەو سەردەمەدا. (مەسیحی کاسۆلیکی بون)
بەڵام ناوچەکانی خەلافەتی کۆردۆبا هەر وەک خۆی مایەوە و لەگەڵ ئەوەی بوە مەسیحی کاسۆلیکی بەڵام خۆشەویستی خەڵکەکە بۆ کورد هەر مایەوە مایەوە ، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە زریابی کوردی زۆر شتی پێشکەشیان کرد و خەڵک و سەربازانی کوردیش لەگەڵیان زۆر ئاشتیخواز بوون ، وە زریابت کوردی گرنگترین شت کە پێشکەشی خەڵکی کۆردۆبای کرد و تا ئؽستاش خەڵکی ناوچەکەو جیهانیش شانازی پێوەدەکەن گیتاری کۆردۆبایە کە زۆر بەربڵاوە لە دونیادا.

نووسەر : ئاسۆ بابوتە 

تعليقات