پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

خولە پیزە کێیە؟

خولە پیزە کێ یە..!!؟

بڵێن بە دایکم خۆی نەکات ئاڵۆز
گوللەی خولەیە دەکات تەپوتۆز
شاخەکەی کەتوو پلە پلەیە
تەقەی بڕنەوی تالە و خولەیە
بڵێن بە میری وا من بە تە مام
چاوەڕوانیانم لە ئاشی بارام

ناوی تەواوی محمود محمد ئەمینە،لە ئەسڵدا خەڵکی گوندی چەمیاڵەی شارباژێرە، لە عەشیرەتی بێ سەریە، دایکی ناوی پیرۆز حمەلاوە،ئەوش خەڵکی سوێرەو مکڵی شارباژێرە، لە ساڵی ۱۹٤۷، مەفرەزەیەکی پۆلیس بە سەرپەرشتی حمە ئەمین بانی شاری،لەمخفەری چوارتاوە، دەچن بۆ گرتنی،خولە پیزە، بە هۆی دوا کەوتنی خزمەتی سەربازی خولە پیزەوە، دوایی مردنی باوکی ئەرکی بە خێوکردنی خێزانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، دایکی پیزە، بە قورئانێکەوە دەڕوات بە پیر پۆلیسە کانەوە ،بۆ ئەوەی کە کورە کەی خولە نەگرن،لەویادا پۆلیسەکان بێ رێزی بەرانبەر بە قورئانە کەو دایکی دەکەن، بۆیە خولە پیزە کە ئەوە دەبنێت لێ یان دێتە دەست و بەرپرسی پۆلیسەکان حمە ئەمین بانی شاری لەویادا دەکوژێت، پۆلیسەکانیش ڕاودەنێت، ئیتر دوایی ئەم رووداوە، خولە پیزە لە حکومەت قاچاغ دەبیت، لە شەرێکدا لە شاخی سورکێو، تایەری برای بە برینداری دەکەویتە دەست حکومەت لە سێدارەی دەدات، بۆ یە خولە پیزە بریاردەدات کە تۆلە لەو حاکمە بکاتەوە کە بریاری لە سێدارە دانی بۆ تایەری برای دەر کردووە،لە چەمی نالپارێز،لەپردی سێ بواران بۆسە بۆ ئەو حاکمە دادەنێت دەکوژیت حاکمە کە ناوی عبدالباقیە،دواتر لە شەریکی دەستە یەخە لە شاخی کەوتوو لە سالی ۱۹۵۵ خولە پیزە دەکوژرێت،سەرەتا تەرمەکەی لە گوندی ئاشی بارام بەخاک دەسپێرێت،دوای ماوەیەک حکومەت گۆڕەکەی هەڵدەداتەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەی گوێزێتەوە،،

پاش  کوژران و لەناوچوونیان به شێوازێکی نموونەیی چوونە نێو دڵی خەڵکەوە و چەندین گۆارانی و لاواندنەوە و بەیتیان بۆ گوتراوە٫ بۆ وێنە:

لەهاڕە هاڕی پردەکەی سیابواران
عەسکەر داباری وەک تاوەباران
سەتوسیم کوشتوە شورتەی بێ دیان
هێشتا نەم سەندووە خوێنی تایەرگیان
ئەرهۆ جاش پۆلیس جەلاتین لەپشت
ڕاسم پێ بێژە کێ تایەری کوشت
دەسم بشکایە چاوم کوێر بوایە
نەوەک تایەرم لەدەس دەرچوایە
ئەوبەرم شاخە ئەوبەرم کەتو
بەجوت کوژراون تایەرو مەحمو
بڵێن بەپیزە لەچکەکەی ڕەشکا
بەپێی برایی ماڵەکە بەشکا.

تعليقات