پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

بەشێكی ئەو جینۆساید و کۆمەڵکووژییانەی كە دژی کورد پەیڕەوکراون


 ئەو جینۆساید و کۆمەڵکووژییانەی دژی کورد پەیڕەوکراون و بەشێکینان بوونەتە هێمای سەرکەوتن و بەشێکیشییان لە بیر و هزری کورد نەماوە و لەیادکراوە

(ئەمە تەنھا بەشێکی ئەو نەهامەتیانەیە کە بەسەر کورد هێنراوە، بگرە زۆر کۆمەڵکووژی هەر تۆمارنەکراوە و تائێستا نەزانراوە)

١- کۆمەڵکووژی دەرسیم: کوردانی دەرسیم بە سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران ڕاپەڕین، کە داوای گێڕانەوەی پەیمان و بەڵێنی ئەتاتورکیان دەکرد، و داوای مافی کوردانیان دەکرد، دوای بەرخۆدانێکی زۆری کوردەکان بە سەرکردایەتی شێخ سەعید، حوکوومەتی تورکیا کەوتە پەلاماردانی کوردانی شاری دەرسیم، لەم کۆمەڵکووژییەی دەرسیم ٨٠٫٠٠٠ هەزار کورد شەهیدکران و بێ ماڵ کران، لە ١٩٣٧ بۆ ١٩٣٨ لەلایەن حوکوومەتی تورکیاوە.

٢- ڕەشەکووژی زیلان: دوای شۆڕشی ئاگری داخ و زنجیرە شەڕێکی گەورەی نێوان تورک و کورد، و ڕاگەیاندنی کۆمارێکیش لەلایەن ئیحسان نووری پاشا، دەوڵەتی تورک دوای ئابڕووچوونە یەک لەدوای یەکەکانی و سەرنەکەوتنی لە دامرکاندنەوەی شۆڕشی کوردان، دەستی کرد بە ڕەشەکوژکردنی ١٤٫٠٠٠ هەزار کوردی نێوان ئاگری و وان، کە بە دۆڵی زیلان ناسراوە، لە ساڵی ١٩٣٠ لەلایەن کەمالیستە تورکییەکانی سەر بە حوکوومەتی تورکیا ئەنجامدرا ٣- کیمیابارانی سەردەشت: لە کۆتاییەکانی شەڕی ئێران و عێراق، هەرچەند کورد یەکێک لە گەورەترین زیانلێکەوتووانی جەنگ بوو، واش حوکوومەتی بەعسی عێراقی ھێرشێکی کیمیایی بۆ سەر شاری سەردەشت ئەنجامدا و ١١٠ کوردی شەهیدکرد لە ١٩٨٧ لەلایەن ھێزی ئاسمانی عێراقەوە. ٤- پرۆسەی ئەنفال: ئەنفالی کورد دەستی پێکرد دژی ھێزە کوردییەکان و نەھێشتنی بیری سەربەخۆبوون لەنێو کوردانی باشووردا لە زاخۆوە تا خانەقین، حوکوومەتی بەعسی عێراق ١٨٠٫٠٠٠ هەزار کوردی شەهید و بێسەروشوێن کرد لە ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٩. ٥- سیمیرە: حوکوومەتی ئێران هێرشێکی دەست پێکرد لە خوارووی شاری کرماشان، لە گوندی سیمیرەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە ھەزاران کەس لەم پرۆسەیەی حوکوومەتی ئێران شەهیدکران لە ١٩٧٩ بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی. ٦- کیمیابارانی ھەڵەبجە: حوکوومەتی عێراق لەکۆتا ڕۆژەکانی شەڕی ئێران-عێراق لە ساڵی ١٩٨٨، کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی دەست پێکرد و ٥٫٠٠٠ کوردی بێتاوانی شەهیدکرد، ئەمیش بەبیانووی بوونی ھێزی پاسداری ئێرانی لەو شارە. ٧- جینۆسایدی ئاگری: ساڵی ١٩١٥ لە گەرمەی پرۆسەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان لەلایەن عوسمانییە تورکەکان، تورکەکان جینۆسایدێکی تریان دەستپێکرد بۆ سەر کوردەکانی ئاگری و ١٠٫٠٠٠ هەزار کوردیان جینۆساید و بێسەروشوێن کرد. ٨- سەیران بەگ: لە ساڵی ١٩٧٩ گوندی سەیران بەگی کوردستانی ڕۆژھەڵات کەوتە بەر هێرشی سەربازی حوکوومەتی ئێرانەوە و لە ئەنجامدا ١٠٠ کورد شەهیدکران بەبەکارھێنانی هێزی ئاسمانی و زەمینیش. ٩- کیمیابارانی قامیشلۆ: ساڵی ٢٠٠٤ ڕژێمی سووریا دژی کوردانی ڕۆژاڤا و شاری قامیشلۆ هەڵمەتێکی هێرشی کیمیایی بۆ سەر شارەکە و دەورووبەری شارەکە دەستپێکرد کە بووە هۆی شەهیدکردنی ٣٠ کورد و سەدان برینداری گیانیشی لێکەوتەوە. ‌ ‌ لەم ئامارانەی سەرەوە، بە نزیکەیی زیاد لە ٣٠٠٫٠٠٠ هەزار کورد شەهیدکراوە، کە چارەکە ملیۆنێک دەکات. ئەم جینۆسایدکردن و ڕاماڵینی چاند و تەعریبکردنە دوای ساڵی ١٩٠٠ـی زایینییە، کە لەوانەیە جینۆساید و ڕەشەکووژی کوردان زۆر لەوە زیادتر بێت پێش ١٩٠٠، سەرەڕای ئەم کوشتارگەل و هەوڵی قڕکردنی کوردە، کوردەکان هێشتا ماون و بەردەوامن لەو شۆڕشەی کە لە باب و باپیرانییانەوە بۆیان بەجێماوە.. "بەڵکو ڕۆژێکیش بە مەیلی ئێمە دونیا سووڕا"
نووسەر : زەمەند کەریم

تعليقات