پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

بەناوبانگترین هەوڵەکان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی پێغەمبەر (د.خ)

🔻 بەیانی  ڕۆژی دووشەممە کە هاوتایە لەگەڵ ١٢ی ڕەبیع الاول   ئەبوبەکر الصدیق خوا لێی ڕازی بێت وەستا بۆ پێشنوێژی کردنی  موسڵمانان لە نوێژی بەیانیدا ،،، ئەنەس ی کوڕی مالیک وردەکاریەکانی ئەو ڕۆژەمان بۆ باس دەکات و دەڵێت کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەیتوانی پێش نوێژ بکات بەهۆی نەخۆشیەوە ،،، بۆیە داوای لە ئەبوبەکری صدیق کردبوو  کەپێش نوێژی بکات،،،، لەو ڕۆژەدا  پێغەمبەر صلی اللە و علیە وسلم کەمێک دەستی بەنەخۆشیەکەیەوە گرت بۆیە لە پشت پەردەکەوە سەیری موسڵمانانی دەکرد لە ژووری خاتوو عائیشەوە خودا لێی ڕازی بێت ،،،، وە بە بینینی ئەو  لە خۆشیدا زەردەخەنەیان دەکرد  ،،، 
دواتر ئەبوبەکری صدیق  هەستی پێکرد  کە خەریکە دەجووڵایەوە لەشوێنەکەی  و پێغەمبەر محمد صلی اللە علیە وسلم ئاماژەی بۆ موسڵمانان کرد کە بەردەوام بن لە نوێژکردن ،،، ئەنەسی کوڕی مالیک  دەڵێت پێغەمبەر محمد صلی اللە علیە وسلم دوای جێبەجێکردنی ئەمانەت و گەیاندنی پەیامەکە دەستی بە مردن کردووە تا مرد ،،، بەمەش موسڵمانان لە حاڵەتی سەرسوڕماندا بوون بەڕادەیەکی زۆر ،،،  دواتر  ئەنەسی کوڕی مالیک باسی ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری کرد و وتی  :
خراپترین ڕۆژەکان بووە کە بەسەر موسڵمانان تێپەڕیوە و لە وەسفەکەیدا دەڵێت : هیچ ڕۆژێک نیە  بەئەندازەی ئەو ڕۆژە ڕووناک بووبێت کە پێغەمبەر صلی اللە و علیە وسلم هاتە ناومان ،،،، وە هیچ ڕۆژێک نیە بەئەندازەی ئەو ڕۆژە تاریک و ناشرین بێت کە پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم گیانی سپارد ،،،،

🔹دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محمد صلی اللە علیە وسلم و تەواوبوونی هاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت لە شۆردن و کفن پۆشینی و دانانی  لەسەر جێگاکە بۆ ئەوەی نوێژی  لەسەر بکەن ،،،،  هەر جارەو کۆمەڵێک دەچوونە ژوورەوە بۆ نوێژ کردن لەسەری بەجۆرێک : سەرەتا پیاوان دواتر ئافرەتان دواتر گەنجەکان ،،، وە  بۆ جێبەجێکردنی وەسیەتنامەکەی لەو ژوورەدا نێژرا .

🔸شایەنی باسە دوای ماوەیەک ژمارەیەک هەوڵ بۆ  هەڵدانەوەی تەرمی پێغەمبەریی خوا صلی اللە علیە وسلم ڕوویداوە ،،، کە ژمارەی هەوڵەکان گەشیشتوونە بە 5 هەوڵ بەڵام  هەموویان شکستیان هێناوە ،،،

🔹ئەمڕۆ باس لە هەر 5  هەوڵەکان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەکەین و ڕوونی دەکەینەوە ئایا  کێ لە پشت هەر یەکێک لە هەوڵەکانەوەیە و هۆکار و ئەنجامەکانی باس دەکەین .

🌼 یەکەم هەوڵ بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە سەردەمی یەکێک لە نامۆترین فەرمانڕەواکان بوو بە درێژایی مێژوو کە ئەویش 【 حاکم بیئەمر  الله 】 ی فاتیمی  بوو ،،،، ئەم حاکمە لە ساڵی  386ی کۆچی دەسەڵاتی گرتە دەست و یەکێک بوو لەو حاکمە سەیرانە کە مێژووی المحروسەی تێپەڕاند ،،،، بۆیە  مێژوونووسان بەشێوەیەکی خراپ باسیان کردووە   بە سەرۆکایەتی مێژوونووس
❪ جەلال الدین ئەل سویوتی ❫  ،،، کە یەکێکە لە مێژوونووسە بەناوبانگەکانی میسری ئیسلامی و لەبارەی ئەوەوە دەڵێت خراپترینی دروستکراو بووە ،،، میسڕ دوای فیرعەونیش شەڕانگێزی تێدابووە ،،، فیرعەون کەخراپەکاریەکانی لەڕادە بەدەر بوون ،،، بەهەمان شێوە ئەم حاکمە وەک فیرعەون وەسف کراوە ،،،  ستەمکارێکی سەرسەخت و شەیتانێکی یاخی بووە ،،،

🔹هەروەها لە سەیرترین شتەکان کە لە سەردەمی ئەودا ڕوویدا ،،، ئەوەبوو کە فەرمانی کرد  کە خەڵک شەوانە لە بازاڕەکاندا کار بکەن و بە ڕۆژ دایانبخەن ،،،،  ئەمە جگە لەوەی ڕێگری لە چوونە دەرەوەی ژنان دەکرد ،،،،  هەروەها ڕێگری لە خەڵک دەکرد کە مۆلۆخیا بکوڵێنن،،،،  بەڵام سەیرترین شت لە کاتی خۆیدا ئەوەبوو کە لە سەردەمی ئەو یەکەم هەوڵ  بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  ڕویدا ،،،، هەروەک  مێژوونووسان باسی دەکەن و هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئاماژەیان پێکردووە کە هەوڵی گواستنەوەی تەرمی محمد صلی اللە علیە وسلم ی داوە ،،،،   وایبیردەکردەوە  ئەگەر لەم کارەدا سەرکەوتوو بێت خەڵکی هەموو وڵاتان و وڵاتانی ئیسلامی قیبلەیان بەرەو میسر دەگەڕێــــــتەوە  ،،، هەروەک مێژوونوسان و نوسەرەکان باسی لێوەدەکەن ئەم حاکمە پارەیەکی زۆری تەرخان کرد و شوێنێکی ئامادە کرد بۆ گواستنەوەی تەرمی موبارەکی محمد صلی اللە علیە وسلم لەمەدینەی مونەوەرە  بۆ میسڕ ،،، بۆئەمەش یەکێک لە شوێنکەوتووانی خۆی نارد بۆ مەدینە کە بە ئەبو الفوتح ناسرابوو ،،، ئەویش  فەرمانی فەرمانڕەوای فاتیمی بیأمر اللەی جێبەجێ کرد و لەگەڵ هەندێک لە پیاوەکانی بەڕێکەوتن بەڵام  بەپێی قسەی مێژوونوسان باو بۆرانێکی بەهێز هەڵیکرد و ڕەگ و ڕیشەی هێزەکەیانی تێک شکاند ،،،  وە  لەبەهێزی بایەکە زەوی دەلەرایەوە ،،، بەمەش  الفوتح تووشی شۆک بوو وە بڕیاریدا بگەڕێتەوە بەبێ هەڵدانەوەی گۆڕەکە هەوڵەکەش شکستی هێنا .


🔻هەوڵی دووەم  :
بەهەمان شێوە له سه رده می حاکم بأمر اللە ی فاتیمی بوو  ،،، وا ده رده که وێت که به هه وڵی ئه بو الفوتح ڕازی نه بووه و  کەسێکی تری نارد که ئەرکی  هه ڵدانه وه ی گۆڕی پێغه مبەر صلی اللە علیە وسلم  لەئەستۆ بگرێت ،،،،  بەپێی  بیرخستنەوەی مێژوونووسان  هەوڵەکەی ئاشکرا بوو ،،، وە خەڵکی مەدینە دەستگیریان کرد و کوشتیان ،،،  بەمجۆرە ش هەوڵی دووەم  شکستی هێنا .


🔻سەبارەت بە هەوڵی سێیەمیش لە سەردەمی جەنگی خاچپەرستەکاندا ڕوویدا،،،،  ئەو سەردەمەی کە زۆرێک لە ڕابوونی ئیسلامیەکان دەرکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕانگێزی خاچپەرستان،،،، وە سەرەتای ئەمەش لەسەر دەستی سوڵتان نور ئەلدین بوو کە بە تەقوا ناسرابوو و  و لەو سەردەمەدا هەوڵێکی تر بۆ بردنی جەستەی پێغەمبەر محمد صلی اللە علیە وسلم ڕویدا ،،،، وەک مێژوونوسان باسی لێوەدەکەن  سوڵتان نورەدین خەو بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەبینێت و وەک ئەوەی ئاماژە بە دوو پیاوی ئاش قەرییە بکات،،،، وە بە نور الدین بڵێت : ڕزگارم بکە لەم دووکەسە  و  سوڵتان بە ترسەوە  لە خەو هەڵدەستێت و دەستنوێژ هەڵدەگرێت  و نوێژ دەکات وە دوای ئەوەی دەخەوێتەوە دیسان خەونەکە دەبینێتەوە و  جارێکی تر لە خەو بە ترسەوە هەڵدەستێتەوە  و دوعاکانی دووبارە دەکاتەوە  بۆ جاری سێیەم خەونەکە دەبینێتەوە ،،، دواتر ڕاستەوخۆ داواکارییەک بۆ وەزیرێک دەنێرێت کە ناوی جەمال الدین میسڕی بووە و خەوەکەی بۆ دەگێڕێتەوە ،،، ئەویش بە سوڵتان دەڵێت دەستبەجێ بەرەو شار بڕۆن ،،،  دواتر سوڵتان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە و لەگەڵ وەزیر دەچێتە دەرەوە بەو مەبەستەی  کە سوڵتان خەڵکی مەدینە ببینێت و ئەو کەسانە بناسێتەوە کە لەخەونەکەدا بینیانی  ،،، سوڵتان بڕیاری دا  ئەوەی ئامادەبووایە پارەو خێری پێدەبەخشتی بەڵام هەرکەسێک دەهات  هیچ کام لەو تایبەتمەندیانەی نەبوو کە لە خەودا بینیبووی،،، بۆیە پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا کەسێک هەیە لە شارەکەدا نیشتەجێ بێت کە ئامادە نەبووبێت؟؟
خەڵکیش ڕەوانەی دوو پیاویان کرد کە دەیانوت ئێمە مەغریبین و پێویستیمان بەخێر نیە بەڵکو لە پارەکانیان بەخشینیان بەسەر  کەسانی تردا  دابەش دەکرد ،،، یەکسەر سوڵتان فەرمانی دا کە بیانهێنن و هەر کە بینی دڵی حەسایەوە چونکە هەمان تایبەتمەندی ئەو دوو پیاوەیان تێدابوو کە لە خەودا بینیبووی ،،، وەبۆ ئەوەی سوڵتان ڕەوایەتی خەوەکەی پشتڕاست بکاتەوە لێیان دەپرسێت لە کوێوە هاتوون،،،، ئەوانیش وەڵامی سوڵتان دەدەنەوە و دەڵێن ئەوان گروپێکن لە وڵاتانی مەغریب و نیشتەجێبوونیان لە نزیک ئەو ژورە بەشەڕەفە هەڵبژاردووە ،،، دواتر سوڵتان    خۆی بڕیار دەدات سەردانی مەڵەکەیان بکات و ژێرزەمینێکی قوول دەدۆزێتەوە کە هەوڵیان داوە لەڕێگەیەوە جەستە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بگوازنەوە،،،  بۆیە سوڵتان فەرمانی دەستگیرکردن و لێدان و کوشتنیانی دا ،،،،  هەروەها سوڵتان بۆئەوەی توشی شتێکی لەو بابەتە نەبێتەوە فەرمانی دا بڕێکی زۆر لە باروت و تەقەمەنی  تواوە بهێنرێت و خەندەقێک لە دەوری ژوورەکە دروستبکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە هەر کەسێک لە  هەڵکەندن و گەیشتن بە جەستەی پێغەمبەر محمد صلی اللە علیە وسلم ،،،

🔻سەبارەت بە هەوڵی چوارەمیش بە دەستی یەکێک لە شازادەی  خاچپەرستە بەرهەمهێنەرەکان بوو  کە بە ئارنات ناسراوە،،،، کە شازادەیەک بوو لە قەڵاکەیدا  بیری لەوە کردەوە کە بەرەو مەدینە بڕوات ودەست بەسەر  ئازیزترین و پیرۆزترین شوێنی موسڵمانان بگرێت،،،، وە بۆ ئەمەش بەژمارەیەک کەشتی لەڕێگای دەریای سوورەوە بەڕێکەوتن کە دەریاچەیەکی ئیسلامیە  ،،، وە سەرکەوتوو بوو لەم کارەدا وەک مێژوونووسان باسی لێوەدەکەن  هێرشی کردووەتە سەر زۆر کەشتی ،،،،  لە نێویاندا  کەشتییە بازرگانییە جیاوازەکان بوون کە دەستی بەسەر کەشتیە بازرگانیەکان و بەرهەمەکانی ناویان گرتووە  ،،، هەروەها بەهەمان شێوە هێرشی کردۆتە سەر  کەشتیی  ئەو حاجیانەی بەرەو مەدینە دەڕۆشتن و زۆرێکی لێیان  کوشتووە و کاریگەریی لەسەر  ئەوانی تر 
دروستکردووە ،،،،  وە لێرەدا ڕۆڵی سەلاحەدینمان بۆ دەردەکەوێت کە  سەرکردە  حسام الدین ی دەستنیشان کرد بۆ ڕووبەڕوبونەوە ،،،  بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان  یەکێک بووە لە بەهێزترین سەرکردەکان لەو سەردەمەدا  و بەدیاریکراوی لەبواری شەڕی دەریاییدا ،،،
لەو کاتەی کە هێزەکانی ئارنات زۆر لە مەدینە نزیک بوون  تا ئەو ڕادەیەی کە ڕێپێوانێکی یەک ڕۆژە لە نێوان ئەوان  و فەرماندە حسام الدین  هەبوو ،،،،  دوای ئەوەی هەواڵی ئارنات گەیشتە سەلاح الدین    هەوڵێکی زۆری  بەئەنجام گەیاند  بۆ ئەوەی ئارنات  نەگاتە شارەکە و گۆڕی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  هەڵنەداتەوە ،،، ئەو هەوڵە  ❪ ئیبن کثیر ❫باسی دەکات و دەڵێت کە  میسر لە و سەردەمەدا زۆر دەوڵەمەند بووە بەو پێیەی  حاکمەکەی برای سوڵتان سەڵاح الدین بوو کە بە پاشای دادپەروەر ئەبوبەکر ناسرابوو ،،،،  بۆیە بەئاسانی توانی بەلەمێک ئامادە بکات و فەرماندە حسام الدینیش  خۆی سەرپەرشتی پێکهێنانی دەکرد ،،،دواتر کەشتیەکە بە  هەڵوەشێنراوی بە وشتر و ئەسپ گواسترایەوە  بۆ دەریای سوور ،،، جگە لەوەش باشترین جۆری کەرەستەی تێدا بەکارهاتبوو  و هەروەها باشترین شەڕکەری لە بواری شەڕی دەریاییدا تێدابوو کە زۆربەیان خەڵکی مەغریب بوون ،،،  ئەمەش ئەزموون و لێهاتوویی ئەوانە ،،،، بەو پێیەش بەئاسانی  دەستی بەسەر قەڵای ئایلەدا گرت و کاریگەری لەسەر زۆرێک لەو خاچپەرستانە دروستکرد کە تیایدا بوون ،،، جگە لەوەی زۆرێک لە موسڵمانانی ئازادکرد کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئارنات بەدیل گیرابوون،،،،،  وە دواتر  توانی بگاتە هێزەکانی ئارنات  پێش ئەوەی بچنە ناو مەدینە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەریدا،،،   سەرەڕای ئەوەی   زۆرێک لە خاچپەرستان و ئارنات ڕایانکرت بەڵام مسوڵمانان توانیان بەدیل بیانگرن و  بە بەندکراوی بیانهێننەوە بۆ میسر ،،،، دواتر هەواڵی سەرکەوتنەکە گەیشت بە سەڵاحەدین ،،، ئەویش بڕیاری دا کە دیلەکان دابەش بکاتە سەر دووکۆمەڵە ،،، کۆمەڵەی یەکەمیان  بەناو بازاڕ و خەڵکی میسڕدا دەگەڕاند  و خەڵک گاڵتەی پێیان دەکرد و لەسەر گوێدرێژ دادەنران و خەڵک بەهەمان شێوە گاڵتەی پێیان دەکرد ،،،،  پاشان سەڵاح دین فەرمانی کوشتنی بۆیان دەرکرد،،،،

سەبارەت بە بەشی دووەمی بنەماڵە خاچپەرستەکان ،،، سەلاحەدین فەرمانی بە ئەلعادیلی برای کرد کە بە کۆت و بەندەوە بنێردرێن بۆ حیجاز و لە وەرزی حەجدا لە سێدارە بدرێن ،،،، سەرەڕای ناوبانگی سەرکردە سەلاح الدین بەهۆی مامەڵەی باشی لەگەڵ زیندانییەکان بەڵام لەو حەڵەتەدا  مەبەستی ئەوەبوو کە  ئەوان ببنە نموونە بۆ هەموو ئەوانەی کە بیر لەوەدەکەنەوە هێرش بکەنە سەرگۆڕی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ،،،

🔻سەبارەت بە هەوڵی پێنجەم  :

 مێژوونووسان باسیان لەوە کردووە کە لە سەردەمە بووە کە عەباسیەکان و موسڵمانەکان سەرقاڵی بابەتی تەتارەکان و لەشکرکێشییان بۆ سەر جیهانی ئیسلامی بوون ،،،،باس لەوەش کراوە کە بەشێک لە خەڵکی ئەو شارە خەڵکی حەلەب بوون و گەشتنە مەدینە و  شازادەکەیان بەڵێنی پێدابوون پارەیەکی زۆریان پێبدات لەبەرامبەر کردنەوەی ئەو ژوورە بەشەڕەفەو و دەرهێنانی جەستەی  بەنرخی ئەبوبەکر الصدیق و عومەر ابن الختاب خوای گەورە لێیان ڕازی بێت ،،، وەبەداخەوە توانیان بگەنە ژورەکە ،،، وە دوای نوێژی عیشا گەیشتن کە ژمارەیان 40 پیاو بوو ،،، بە ئامێری هەڵکەندن و ڕووخاندنەوە گەشتنە ژوورەکە و هەر کە لە میمبەرەکە نزیک بوونەوە زەوی قوتیانی داو هیچ شوێنەوارێکیان نەما بۆیە هەوڵەکەیان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی پێغەمبەری پیرۆز شکستی هێنا وەک هەوڵەکانی تر 

تعليقات