پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

سەرهەڵدانی بتپەرستی و دینی عەرەب

 



بسم اللە وصلاة وسلام علی اشرف المخلوقات

سەرهەڵدانی بتپەرستی و دینی عەرەب 


لە دێرزەمانەوە بتپەرستی شتێکی باوو مۆدێرن بووە لە نێوان نەتەوەکاندا هەر لەگەڵ هاتنی پێغەمبەران دیاردەی بتپەرستی بوونی هەبووە هەتاکو ئێستا ، و هەندێک لەوڵاتەکان دیاردەی بتپەرستیان تێدا ماوە وەک وڵاتی هیندستان ، جا هەندێک لە (پێغەمبەران سەلامی خودایان لێبت) لەناو قیممەی بتپەرستی نێردراون بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکتاپەرستی ، بۆ نموونە پێغەمبەر ابراهیم ، کە خودای گەورە کردی بە پێغەمبەر پەیامی یەکتاپەرستی پێدا ، باوکی پێغەمبەر ابراهیم (علیە السلام) بت پەرست بوو وە هەروەها یەکێک بوو لە دروستکەری بتەکان ، دوای ئەوەی پێغەمبەر ابراهیم پەیامی یەکتاپەرستی بڵاوکردەوە ، منداڵی بوو ، وە منداڵەکانی هەڵگری هەمان پەیامی باوکیان بوون ، کوڕێکی پێغەمبەر ابراهیم (علیە السلام) بە ناوی اسماعیل (علیەم السلام) بانگەشەی ئەهلی عەرەبی دەکرد بۆ ئاینەکەی باوکی ، زۆرێک لە خەڵکی عەرەب و ئەوناوچەیە بەدەم بانگەشەکەیەوە چوون و ملکەچی خۆیانیان بۆ دەربڕی ، ڕۆژگاری زۆر بەسەر عەرەب و خەڵکی ناوچەکە ڕۆشت و ئەو پەیامەی وەریانگرتبوو لە بیریان چوویەوە ، بەڵام هەندێک لە درووشم و یەکتاپەرستی دینی ابراهیم (علیە السلام) یان تێدا مابوو ، تاوەکو جارێک (عمر بن لحی) سەرگەورەی ئەهلی (خزاعە) هاتە ناویان ، عەمر کەسێکی خێرخواز و چاکەکار و پابەند و هۆگری ئاین بوو ، بۆیە چووبوە دڵی خەڵکی ئەو ناوەو خۆشیاندەویست ، ملیان بۆ کەچ دەکرد و گوێڕایەڵی بوون چونکە وایان دەزانی یەکێکە لە زانا و عالمە پایە بەرزەکان و وەک یەکێک لە وەلیەکان حسابیان بۆ دەکرد ، جارێک عەمری کوڕی لوحەی سەفەرێک دەکات بۆ وڵاتی شام ، لەوێ دەبینێت خەڵکی شام بت دەپەرستن ، عەمریش بە کارێکی چاک و باشی دەزانێت چونکە وڵاتی شام شوێنی دابەزینی پەیامە ئاسمانیەکان پێغەمبەرانە (سەلامی خوایان لێبێت ) بۆیە عەمریش بتێک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتەوە بۆ مەککە و لە ناوەڕاستی مەککە لە نزیک کەعبە دایدەنێت ، بتەکە ناوی (هبل) بوو عەمریش هەر زوو کەوتە کوکردنەوەی خەڵک و بانگەشەکردن بۆ بیروڕاکەی خۆیی وخەڵکی شام ، دوای بانگەشەکردن خەڵکی مەککە بەدەم بانگەشەکەی عەمرەوە هاتن و ملکەچی خۆیانیان بۆ دەربڕی پەیڕەوی بیروڕاکەی عەمریان کرد و دەستیان کرد بە شەریک دانان بۆخوای گەورە بە بیانووی ئەوەی ئەگەرداوا لە بتەکان بکەن ، ئەوە بتەکان لای خودای گەورە داوایان بۆ دەکات  ، دوای خەڵکی مەککە ئەهلی (حیجاز)یش دەستیان وەک هەمان کاری خەڵکی مەککە ئەوانیش دەستیان کرد بە بتپەرستن ، پەیڕەوی بیرو ڕای خەڵکی مەککەیان دەکرد ، چونکە خەڵکی مەککە چاودێری کەعبە و خەڵکی حەرەم بوون ، بەو شێوەیە بتپەرستی بەردەوام بوو تا وای لێهات هەرهۆز و گەلێک بتی تایبەت بە خۆی هەبوو ، (مناة) یەکێک بوو لە کۆنترین جۆری بتەکان ، ناوچەکەی .(مشلل) بوو نزیک (قدیر) بوو لەسەر دەریای سور ، هەروەها خەڵکی (طائیف) (لات)یان هەڵبژارد ، خەڵکی (وادی النخلە)ش (عوززا – عزی) یان هەڵبژارد ، ئەم سێ بتە سەرگەورەی بتەکان بوون ، بتپەرستی و بتخانە زیادی کرد، دەگێڕنەوە : گوایە (عەمر) لەلایەن پەریەوە هەواڵی پێدراوە کە بتەکانی خێڵی نوح (علیە السلام) وەک ( وەد ) و ( سراع ) و ( یغوث) و ( نسر ) لە (جدە) کراون بەژێر خۆڵەوە ، (عەمر) هات و دەریهێنان و بردنی بۆ ناوچەی (تهامە) کە وەرزی حاجیان هات هەریەکێک لە بتەکانی دا بە خێڵێک و بردیانەوە بۆ ناوچەی خۆیان ، ناوچەکە وای لێهاتبوو هەموو ماڵێک بتێکی تێدابوو ، وە هەروەها مزگەوتی (حرام)یان پڕکردبوو لە بت کاتێک پێغەمبەری ئازیز (صل اللە علیە وسلم) فەتحی مەککەی کرد لە دەوروپشتی کەعبە ۳٦۰ بتی لێبوو ، هەموویانی خست و فەرمانی کرد بسوتێندرێن ، ئا بەوشێوەیە خەڵکە نەفامەکە وایدەزانی هێشتا هەر لەسەر دینی پێغەمبەر ابراهیمە (علیە السلام) یەکێک لە بیانووی عەرەب بۆ بت پەرستی ئەوەبوو کە خەڵک داوا لەبتەکان دەکات و بتەکانیش لای خودا داوای لێخۆشبوون بۆ خەڵک دەکەن ، لەگەڵ پەرستی خودای گەورە شەریکیان بۆ پەیدا دەکرد و داوایان لە بتەکان دەکرد 


(پـشـکـۆ هـەڵـەبـجـەیی)



تعليقات