پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

زنجیرە باسەکانی ئیلحاد و بێ باوەڕی

 



زنجیرە باسەکانی ئیلحاد و بێباوەڕی         

زۆر جۆری بێ باوەڕی بوونیان هەیە و هەر جۆرێکیان شێوەیەکی تایبەت و هۆکاری جیاجیای هەیە، بۆ نموونە جۆرێکیان پێی دەگوترێت بێ باوەڕی( ڕەها- الإلحاد المطلق) کە بریتییە لە نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوەی خوایەتی و لقەکانی وەک پێغەمبەران و پەیامەکان , هەشیانە لەو کەمترن وەک بێ باوەڕی بەشی (الإلحاد الجزءی) کە باوەڕی بە بوونی خودا هەیە بەڵام  دەست خستنەناو و دەسەڵاتی بەسەر کاروبارەکانی مرۆڤدا ڕەت دەکاتەوە  ,  چەند جۆرێکی تریش بوونیان هەیە وەک (چارەنووسی - الـاقدریە) وە (نەبوونگەرایی العدمیە) کە بریتییە لە بێهیوابوون لە دادگەری ئاسمان و زەوی و 

هەستکردن بە بێهودەی ، 

هەروەها (بێ باوەڕی کاتی -  الإلحاد العابر )کە لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی مرۆڤدا دەبێت بە تایبەتی لە تەمەنی هەرزەکاری و گەنجیدا هەروەها (بێ باوەڕی گەڕان بە دوای دڵنیایی دا - الإلحاد باحث علی الیقین) وە (بێباوەڕی تۆڵەسەندنەوە - الإلحاد الإنتقامي)ش بوونی هەیە کە لە دژی کەسێک یان دروشم و سرودێکی ئیسلامی ناپەسەند یان ڕەت کراوەیە لە کۆتاییشدا  (بێباوەڕی یاخیبوون - الإلحاد تمردی) دێت کە بریتییە لە یاخیبوون لە دەسەڵات جا هەر جۆرێک بێت.

لەبەر ئەوە دەبینین لە زۆربەی حاڵەتەکانی بێ باوەڕی لەلای گەنجان گفتوگۆی ئایینی و خستنەڕووی بەڵگە و نیشانەکان سوودی نییە،  چونکە بنچینەی کێشەکە نە ئایینی نە عەقڵییە، ئەمەش وادەکات زۆر دەمەتەقێ بکات چونکە بە دوای ئەوەدا دەگەڕێت کە بەسەر ڕەمزە ئایینییەکان و ئەو دەسەڵاتەدا سەر بکەوێت کە لێیان یاخی بووە هەروەها دەکرێ کەسی بێباوەڕ هەموو بەڵگەیەک لەسەر خوایەتی ڕەت بکاتەوە چونکە بێباوەڕییەکەی لەناو هاوتەمەنەکانیدا جۆرێک لەناو بانگی بۆ دروست دەکات. ،  دەکرێت گرنگترین هۆکار و پاڵنەرە دەروونیەکان بۆ بێباوەڕی خراپی و دڵڕەقی دایک و باوک بێت ، یاخود نەبوونی دایک و باوک بێت ، هەروەها بابەتی توندڕەوی ئاینی ، کاتێک مرۆڤ زۆر لە خودا دەترسێت بەڵام تینووی ئەنجامدانی تاوانەکانە ، جا بۆیە بۆ ئەوەی بە بێ ئازاری ویژدان بێفەرمانی خودا بکات ، وا دەهێنێتە مێشکی کە خودا بوونی نییە و ئەوانەی باس دەکرێت خورافیاتە و لە درۆیەک زیاتر نین ، هەروەها یەکێکی تر لە پاڵنەرە دەروونیەکان هەستکردنە بە کەمووکوڕی ، کاتێک مرۆڤ کەمووکوڕیەک لە لاشە و جسمی دا هەبێت وەک بەرپەچدانەوەیەک بەرامبەر بەدیهێنەرەکەی بێباوەڕ دەبێت ، لەلایەکی دیکەش ئەو بەرپەچدانەوەی بەناوی دین بەرامبەر ئافرەت دەکرێت ، کە وای کرد زۆرینەی ئافرەت بێباوەڕبن و توشی گومان ببن بە خوای پەروەردگار و شیاوی دین و ڕاستی و دروستی ئاینی ئیسلام وە گومانیان لە دادگەری خوداش دروست بوبو ،  هەروەها لە خۆبایبوونی زانستی و ڕۆشنبیریش هەیە کە مرۆڤ بەرەو لادان لە ئاین و بێباوەڕی دەبات ، هەروەها شاڵاوی ئارەزوو کە مرۆڤ هاندەدات تا خۆی لە ژێر چاودێری و ئازاری ویژدان ڕزگار بکات .، هەندێک کاتیش دەبینی بێباوەڕی لای هەندێک کەس وەک هەرزە فیکریەک وایە و هیچی تر! وە هەندێک کات وەک هۆکارێک بەکارێ دێنێ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی تر بۆلای خۆی ، جا ئەویش لە ڕێگەی تەشهیر کردن بە دینەوە یاخود گومان دروستکردن بۆ خەڵکی و ڕاکێشانی دەرووبەری بۆ گێژاوی بێباوەڕی خۆی ، وە زۆرینەی ئەو کەسانەی لە دوونیای بێباوەڕین حەزیان بە خۆ نمایشکردن و ڕاکێشانی سەنجی دەورووبەر هەیە ، زۆر هۆکاری تریش هەن هەندێک لەوانەش بەرزی ئاستی نەزانی و دواکەوتویی ئاستی ئابووری و گەشەسەندن و لکاندنی هێزی مادیگەرایی بە بێباوەڕیەوە ، هەروەها هەندێک کەس وای دەبینن کە بێباوەڕی هۆکارێکە بۆ هێز و زانست ، وە ئاین واتە نەزانی و دواکەوتوویی ، 

پشکۆ هەڵەبجەیی / شارەزا لە بواری ئاینی و دەروونزانی

(pshkohalabjay1@gmail.com)





تعليقات