وێنەیەکی دڵتەزێنی ساتی دۆزینەوەی تەرمی "ئیدریس پوورسادقی"، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، کە بە تەقەی هێزەکانی حکومەتی داگیرکەری ئێرانی کوژرا.
ئیدریس پوورسادقی، کاسبکار، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "نەنەی" مەریوان، بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی بە دەست بەستراوەوە لە ڕووباری گەردلانی مەریوان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە .
ئیدریس پوورسادقی ڕۆژی سێشەممە لە سەر زەوی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و هیچ زانیارییەک لەسەری لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە،لەکاتێکدا بەڵگەنامەکانی ناو گیرفانی هێشتا وشک بوون!!!
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە