پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 


 محمد مورسی عیسا عەیات

پێنجەمین سەرۆک کۆماری دەوڵەتی میسڕ بوو، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2012 بە کۆی 51.73 %ی دەنگدەران. توانی بگات بە کورسی سەرۆکایەتی کۆماری میسڕ; گەلی میسڕ پێیان وابوو کە هەڵبژاردنی ئیخوانەکان بۆ حکومڕانی دەوڵەت، دەتوانێت ببێتە هۆیەک بۆ بوژانەوەی ئابوری و چاکسازیکردن لە کەرتە گرنگەکانی دەوڵەت. بەڵام لە دوای سوێندخواردنی مورسی و وەرگرتنی دەسەڵات، ئیدی هەموو شتێک پێچەوانە بۆیەوە.

هەژاری و برسێتی ڕووی کردە گەل، سەرەتاییترین خزمەتگوزاری کە تاکی میسڕی شایستەی بوبێت بە تەواوی بەرەو ئاستی سفر دابەزی. 

ئەو بەهەشتەی کە لەلایەن ئیخوانەکانەوە بەڵێندراوبوو بۆ گەل. پێچەوانەبۆیەوە و بووە دۆزەخێکی قوڵ بۆ میسڕیەکان. بە تەواوی قەیرانی دارایی باڵی بەسەر میسڕدا کێشا، تەنانەت هاوڵاتیان توانای ئەوەیان نەمابوو کە بتوانن سوتەمەنی بکڕن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان، جیا لە کەمبوونەوە و بڕینی کارەبای نیشتیمانی و نەمانی وزە.

ناڕەزاییەکی زۆر لە گەلی میسڕ بەدی دەکرا، ئەوەی کە میسڕیەکانی زیاتر توڕە کردبوو ئەوەبوو کە لە ماوەیەکی کەمدا و بە وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن مورسیەوە ئەم کارەساتانە ڕووی کردبووە میسڕیەکان.

گەر بە بچوکترین وشە هاوڵاتیەکی میسڕی ڕەخنەی لە دەسەڵاتە گەندەڵەکەی ئیخوان بگرتایە، ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای هەواڵگری و سوپای میسڕ کپ دەکران.

لە ماوەیەکی کەم دوای وەرگرتنی دەسەڵات، مورسی دەسەڵاتێکی تەواو پۆلیسی لە سەرانسەری میسڕ چەسپاند، ئەوەی کە بووە هۆی زیاتر توڕەکردنی میسڕیەکان، هەوڵدانی ئیخوانەکان بوو بۆ گۆڕانکاری کردن لە دەستوری میسڕ و بڕیاری لێخۆشبوون بۆ دەستگیرکراوە تیرۆریستەکانی نێو گرتوخانە میسڕیەکان، کە بە ماددەی قورسی یاسایی سزادرابوون. 

پاڵنەری سەرەکیش بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی جاڕنامەی دەستووری تەواوکەر"(الإعلان الدستوري المكمل) لەلایەن ڕژێمە خوێنڕێژەکەی مورسی بۆ زیاتر قۆڕخکردنی دەسەڵاتی میسڕ و بەهێزکردنی دەسەڵاتی ئیخوانیەکان بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە گەلی میسڕ بڕژێنە سەر شەقام و هاوڵاتیان بە یەک دەنگ دژی ئەم هەوڵەی ئیخوانیەکان بووەستنەوە.



ڕوودانەوەکانی کۆشکی کۆماری(الاتحادی)

هەوڵدانی ناڕەوای مورسی بۆ زیاتر قۆڕخکردنی دەسەڵات و دروستکردنی ڕژێمێکی دیکتاتۆری، توڕەیی گەلی میسڕی بەدوای خۆیدا هێنا. خۆپیشاندەران دەستیانکرد بە هەڵدانی چادری مانگرتن وەک ناڕەزاییەک دژی ئەم بڕیارە، گردبوونەوە و ڕێپێوان سەرجەم شار و شارۆچەکانی میسڕی گرتبۆیەوە. ئەمەش ترسی ئیخوانیەکان لە لاوازبوونی پێگەیانی بەدوای خۆیدا هێنا، بۆیە زۆر دڕندانە کەوتنە گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و ئاگریان بەردایە ئەو چادرانەی کە وەک ناڕەزاییەک لەسەر شەقامەکان هەڵدرابوون.

خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان لە مەیدانی ئازادی قاهیرەوە بەرەو کۆشکی کۆماری(الاتحادی) بەڕێکەوتن بەڵام لەلایەن هێزەکانی مورسی؛ کەوتنە بەر شاڵاوی سەرکوتکردن و ڕەشبگیری، لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستدا.

لە ئەنجامی توڕەیی گەل، ئیخوانیەکان دەیان فەتوای تەکفیرکردنی هاوڵاتیانی ناڕازی دەرکرد بە کافر له دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا ناویان دەهێنان.


بەپێی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی میسڕ، مورسی تاوانبار بوو بە سیخوڕیکردن بۆ قەتەڕ بەسەر دەوڵەتی میسڕەوە و دەیان زانیاری نهێنی دەوڵەتی لەسەردەمی سەرۆکایەتیدا پێشکەشی قەتەڕ کردبوو، ئەمەش لە هەر دەوڵەتێکدا بە گەورەترین خیانەتی نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێت، زیانەکانی گەیشتنی ئیخوان بۆ دەسەڵات لەو ماوە کەمەدا زۆرە، ئێستاش گەلی میسڕ باجی خیانەت و خوێنڕێژی سیاسەتە قێزەونەکەی ئەو ڕەوتە خوێنمژە دەدەن.

دوای ئەو ڕووداوانە و گەلێ کۆمەڵکوژی و گەندەڵی و خیانەتی ئیداری؛ لە ئەنجامدا گەل و سوپا بە سەرکردایەتی (عبدالفتاح سیسی) وەزیری بەرگری ئەوکاتی میسڕ، لەو ڕژێمە تیرۆریستیە ڕاپەڕین و لە بەرواری 3/7/2013 توانین دەسەڵاتی تیرۆر و تۆقاندن بە یەکجاری لە میسڕ وەدەربنێن..

ئەم ڕووداوانە و دەیان ڕووداوی دیکە بەسە بۆ گەلێکی هۆشیار کە ببینێت ئیخوانەکان دژی مرۆڤایەتی و کاری باشن، هەمیشە ئەو ڕەوتە شەڕانگێزە وەک ئیبلیس کاریان تێکدانی ئارامی و ئاسایشی دەوڵەتە زۆرینە موسڵمانەکان بوون!

تعليقات