پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان، تەعریبێکی نوێ




ئەهریمەنی عەرەبی باڵی بەسەر باشوردا کێشاوە

شەڕانگێزی ئەهریمەنەکە لە چڵێسی و فڕۆشتنی شەرەفدا زیاتر و زیاتر بەرەو گەورەبوون و مەترسیداری دەڕوات، ئەو ئەهریمەنە شەڕانگێزە بە جلوبەرگێکی سپی و عەگاڵێکەوە تەواوی شەقامەکانی کوردستانی تەنیوە، بەجۆرێک کاریگەری هەیە کە تەنانەت زمان و سروشتی کوردستانی ئازیزی گۆڕیوە.

دار بەڕووی کردووە بە دارخورما و جلی کوردی جوان و ڕەنگاو ڕەنگی کردووە بە جلی تاریکستانی عەرەبی.

سروشتە سەوز جوانەکەی وڵاتمانی گۆڕیوە بە بیابان.


بە جۆرێک ئەهریمەنەکە توانادارە کە توانیوەتی تابلۆی فڕۆشگا و خواردنگەکان و داروبەرد لە زمانی شیرینی کوردیەوە بگۆڕێت بۆ زمانی خۆی.


تەنانەت ئەهریمەنەکە بەوەشەوە نەوەستاوە

توانیویەتی بازرگان و سیاسیە کوردەکان بە پارە و هەژموون هەڵبخەڵەتێنێت و لە ڕێی ئەوانەوە دەیان و سەدان پڕۆژەی نیشتەجێبوون و شوقە و ڤێلا لەناو پاکەتدا و بە ڕازاوەیی پێشکەشی شەیتانە بچووکە عەرەبەکان بکات.



ئەوەی ئەهریمەنەکە لە سەردەمی دەسەڵات و بەهێزی خۆیدا کە ڕژێمی بەعس بوو نەیتوانی بیکات، لە ڕێگەی سیاسی و بازرگانە کوردەکانەوە توانی بیکات، ئەویش بە تەعریبکردنی کوردستان!!



بە جۆرێک ئامارەکە مەترسیدارە

تەنها لە دوای ساڵی ٢٠١٤ـەدا نزیک بە دوو ملیۆن دشداشە لەبەر و عەرەبی پێپەتی نیشتەجێی نیشتیمانی کوردان بوون، کە ملیۆنێک بەرەو سەرەوە لەو عەرەبانە خاوەنی شوقە و خانوون لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان و بەناو سیتیەکان


لە کاتێکدا کە خاوەنە ڕەسەنەکانی خاکی کوردستان خەریکی شەڕی ساردی ناوخۆیین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا. یەکتر تیرۆرکردن و کرنوش بردن بۆ بێگانە لە پێناو ئەوەی برا بەسەر براکەی تریدا زاڵ بێت، شەیتانە عەرەبەکان لە ژێرەوە و بە بودجەی ملیاران دۆلار سەرقاڵی کڕینی زۆرترین پارچە زەوی و موڵکن لە باشوری کوردستاندا.



"سیتیەکان دەروازەیەک بۆ گۆڕینی دیموگرافیا"


لە دوایی ڕوخانی ڕژێمی بەعسی عەرەبی و دروستبوونی هەرێمی کوردستان.

عەرەبەکان بە بیرۆکەیەکی نوێ و تەڵەیەکی شیرین هاتنە پێشەوە، ئەویش دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و فڕۆشتنەوەیانە بە نرخێکی زۆر،


بەهۆی نەبوونی ئابوریەکی پتەو شکستی دەسەڵاتی کوردی لەڕووی ئابوریەوە، کوردانی ڕەسەنی کوردستان بە دەست نەبوونی پارە و کارەوە دەناڵێنن

شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئابڵوقەی دوژمنان هێندەی دیکە کوردانی باشوری بەرەو داڕمانی ئابوری برد.


بەڵام سەیرەکە لەوەدایە کە لە چەند ساڵێکی کەمدا ١٦٣ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن کۆمپانیا تازە دەرکەوتوو و بێ خاوەنەکانەوە دروستکراوەو لە هەموو سەیرتر ئەوەیە کە ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە بە نرخێکی خەیاڵی و زیاد لە گیرفانی تاکی کوردی باشور دەفڕۆشرێت، ئاخۆ دەبێت ئەو هەموو یەکەیە لەلایەن کێوە بکڕدرێت و ئاخۆ گەلی کوردی بەشمەینەت هێندە دەوڵەمەنده تاوەکوو شوقەیەک بە بڕی ١٠٠ هەزار دولاری ئەمریکی بکڕێت؟



"کوردستان، فەڵەستینە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"


دوابەدوای ئەوەی جووەکانی جیهان توشی زوڵم و نەهامەتیەکی زۆربوون لە دەوڵەتانی تردا، سەرکردە و سەرمایەدارە زایۆنیستەکان گەشتن بەو دەرئەنجامەی کە پێویستە جووەکان ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان.

ئەویش دروستکردنی دەوڵەتێک بوو کە لەسەر خاکی گەلانی تر بنیادبنرێ.کە ئەویش فەڵەستین بوو.


زیرەکانەترین و ئاشتیانەترین ڕێگە کە لەبەردەم جووەکاندا بوو، کڕینەوەی ماڵ بە ماڵی فەڵەستینیەکان بوو بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و نیشتەجێ کردنی جووەکان تێیدا بووە هۆی ئەوەی کە فەڵەستینیەکان بێ ماڵ بمێننەوە و جووەکان ببنە خاوەن ماڵ، هەر بۆیە بەو شێوەیە دەوڵەتی ئیسرائیل دروستبوو.


هەر بۆیە عەرەبەکان شتێک لە جوەکانەوە فێربووبن ئەم ڕێگایە بووە، "پارەت دەدەمێ و شەرەف و خاکتم پێ بفڕۆشە"


بە پێی پێشبینیەکان، باشوری کوردستان حاڵی لە فەڵەستین باشتر نابێت و لە ئێستاوە نیشانەکانی لە دەستدانی کوردستان دەرکەوتووە.


نووسەر: شکار صابیر جیهان

تعليقات