پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

کورد و هەڵگیرسێنەری جەنگە جیهانییەکان


 کورد و هەڵگیرسێنەری جەنگە جیهانییەکان

ئەگەر سەرنج بدەینە زۆر شت بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کورد و ڕەچەڵەکی کورد (زاگرۆسی) زۆر گەورە و بەناو بوون وە هۆکاری زۆر جەنگ بوون گەر خەتای ئەوانیش نەبوبێت ، وە هەروەها شەڕی قارەمانانەیان کردووە..!
- جەنگی جیهانی یەکەم کورد و ڕەچەڵەکی کورد (زاگرۆسی) هەڵیگیرساند!!
- جەنگی دووەمی جیهانی کورد و ڕەچەڵەکی کورد (زاگرۆسی) هەڵیگیرساند!!
- جەنگی سێیەمی جیهانی بەپێی چەند فەرموودەیەک و چەند تێڕوانینێک بۆ داهاتوو کورد هەڵیدەگیرسێنێ!!
بەڵام چۆن؟ با بادی بکەین!
جەنگی جیهانی یەکەم کێ هەڵیگیرساند و هۆکار بوو؟
٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤، میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا-مەجەر (فرانز فردیناند) و ھاوسەرەکەی تیرۆرکران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ سەراییڤۆ لە ناوچەی بۆسنە و ھەرسک لەسەر دەستی خوێندکارێکی سڕبی (جافریلۆ پرنسیب) کە ئەم ڕووداوە بوو بە ھۆی گڕسەندنی ناڕەزایی نەمسا-مەجەر بەسەر سڕبدا و وئاگری شەری جیھانی یەکەمی ھەڵگیرساند..
بۆسنە و سڕبیا کوردن و ڕەچەڵەکی زاگرۆسین!!
جەنگی دوورمی جیهان کێ هەڵیگیرساند و هۆکار بوو؟
جەنگەکە لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە ھێرشی ئەڵمانیا بۆ ھەر یەکێک لە پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن فەڕەنسا و بەریتانیا و موستەعمەرەکانیان دەستی پێکرد. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆرییەتێکی گەورە لە ئەورووپادا، لە ماوەکانی نێوان کۆتایییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانیی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەورووپادا..!
ئەڵمانیا ڕەچەڵەکی کوردە (زاگرۆسی) و لە کوردستانەوە کۆچیان کردوە بۆ ئەوروپا..!
جەنگی جیهانی سێیەم کێ هەڵیدەگیرسێنێ؟ کورد؟
جەنگی جیهانی سێیەم گەورەترین جەنگی جیهانی دەبێت لە مێژووی مرۆڤایەتی و بە کەمترین کات تەواو دەبێت کە سێ ڕۆژە گەر هەڵەنەبم ، وەاللە اعلم..
هۆکار چییە بەو ماوە کەمە تەواو دەبێت؟
تەنیا 2 لایەن بەرامبەر یەک دەوەستن و شەڕ دەکەن ئەویش لایەنی مەسیحی و لایەنی مسوڵمانە..
لە دەریای ناوەڕاست..!
من وای بۆدەچم مەبەست لەو مەسیحی و مسوڵمانە ئەوەبێت کە ئەم هاوپەیمانیستایە بەناوەی ئێستایە کە هەیە.
ئەمریکا هاوپەیمانی هەیە و توشی جەنگ بێت هاوپەیمانەکانی لەسەری بەجواب دێن.
وە وڵاتە مسوڵمانەکانیش هاوپەیمانیەتیەکی وەهایان نییە چونکە هەموویان خۆخۆرن لەگەڵ یەکتر و خواخوای ئەوەیانە شکست بەیەکتر بێنن..
وەڵحاسڵ..!
من وای بۆ دەچم بەرەی مسوڵمانان بەسەرکردایەتی کوردە و خودی محمدی مەهدیش کوردە چونکە پەیامبەرمان محمد س.خ وتویەتی محمدی مەهدی لە نەوەی منە..
گەر سەیر بکەین پەیامبەر محمد خۆی لە نەوەی پەیامبەر ئی ئیبراهیمە کە پەیامبەر ئیبراهیم س.خ کوردە ، وە لە هیچ شوێنێک ناوی پەیامبەر محمدیش س.خ بە عەرەب نەهاتوە و لە ڕەچەڵەکی کورد بووە!!
وە بەڵێ محمدی مەهدیش هەر کوردەو لە ڕەچەڵەکی کوردە.
وە لە عەرەبستانی سعودیش نییەو بەئەگری 70% کوردە..
بۆ؟ چونکە لە حەدیسەکەی پەیامبەرمان محمد س.خ ئەفەرموێت محمدی مەهدی گەشت ئەکا بۆ مەکەو مەدینە ئینجا کۆمؽڵێک کەس ئەیبینن و ئەڵێن تۆ محمدی مەهدی و ئەبێ ببیتە سەرکردەی مسوڵمانان و..هتد
لە حەدیسەکە ئەڵێ (گەشت دەکات بۆ مەککەو مەدینە) واتا لە عەرەبستان نییە (گەشت دەکات دەچؽت دەڕوات دێت)
وە بونی ملحمە کبرا = ئاخرزەمان!!
شتێکی تر کە ئەمەوێ بیڵؽم ئەوەیە کە لەم دەریای ناوەڕاستە پان و بەرینەدا کە 5 وڵاتی زلهێزی ئیسلامی تیادا هەیە بۆ هەر دێتە بەرامبەر تورکیا و سوریا بۆ شەڕ دژی مسوڵمانان؟ بۆ مەگەر جەزائیر و تونس و لیبیا و میسڕ و مەغریب وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی نین لە باکوری کێشوەری ئەفریقیا و بەسەر دەریای ناوەڕاستدا ناڕوانن؟
لێرەدا شتێک هەیە کە ئەوەیە
- پێش هاتنی محمدی مەهدی کورد تورکیا بەڕێوەدەبا..
- لە ئێستاشدا دەبینین کورد سوریا بەڕؽوەدەبا..
کەواتە مەبەست لەو حەدیسە ئەوەیە کە مسوڵمانێک کە خەلافەتی هەبوو توشی شەڕ بوو سەرکردایەتیەکە هی یەک میللەت بوو گرنگ نییە ، گرنگ ئەوەیە بەبرایانە هەمووماب هاوکاری یەکبین لەو جەنگە چونکە جەنگی مسوڵمانانە.
هۆکاری هەڵگیرسانی ملحمە کبرا (جەنگە گەورەکە) هۆکارەکەشی هەر لە خاکی کوردستانە و لە باکوری هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستانە و لەپاش کۆبونەوەی مەسیحی و مسوڵمانان سەبارەت بەکۆتاییهێنان بە ڕوسیای قەیسەری ، مەسیحیەک خاچەکەی بەرز دەکاتەوە بەڕووی مسوڵمانان وەک بێڕێزیەک و دەلؽت مەسیح بردیەوە..
هەر لەوێدا برای مسوڵمان یەکسەر کابرای مەسیح دەکوژێت!
*لەوانەیە ئەو کۆبونەوەیە سەرکردایەتی کورد و ئەمریکا بێت چونکە ئەمریکا زۆر لەمێژە بەتەمای دروستکردنی دەوڵەتێکی گەورەیە بۆ کورد تا شەڕی ڕووسیای پێبکات ، دەی کورد مسوڵمانە و ئەمریکاش مەسیحی کۆدەبنەوە دەبێتە کۆبونەوەی مەسیحی و مسوڵمان ، ئەو وڵاتە گەورەیەی بۆ کوردی دروست دەکات زۆربەی وڵاتەکانی ئؽستا دەگرؽتەوە ، عەرەبی تیایە ، فارس و ئەفغان و بەلوچ و کورد و تورک و ئازەری تیایە ، سەرکردایەتیش بە کوردە ، ئەو دەوڵەتە گەورەیە هەر دەبێتە خەلافەت کە لە حەدیسی پەیامبەرمان محمد س.خ باسکراوە ، ماشاءاللە
ڕوونکردنەوەی حەدیسەکە/ خەلافەتی مسوڵمانان بەسەرکردایەتی محمدی مەهدی دادەمەزرێ و دواتر لەگەڵ مەسیحیەکان یەکدەگرن و جەماعەتی ڕۆژهەڵاتیەکان ("ڕووسیا و چیین و کۆریا) لەناو دەبەن ، دواتر کۆبونەوە دەکەن و یەکێک لە مەسیحیەکان خاچ بەڕوی مسوڵمانان بەرز دەکاتەوە و دەڵێ مسەیح بردیەوە و ئیتر مسوڵمانەکە مەسیحەکە دەکوژێت و جەنگە گەورەکەی ئاخرزەمان ملحمەکبرا ڕوودەدات و هێزی مەسیح دؽنە بەردەم دەریای ناوەڕاست بەرامبەر هێزی مسوڵمانان و لەپاش 3 ڕۆژ 2 لەسەر 3ی هێزی مسوڵمانان نامێنن 1 لەسەر 3ی شەهید دەبن و 1 لەسەر 3ی تری دەترسن و دەڕۆن ئەوە بووە 2 لەسەر 3 ، ئەوەی دەمێنێتەوە 1 لەسەر 3ی هێزی مسوڵمانانە و بڕیاری مان و نەمان دەدەن لەو شەڕە و لەکۆتاییدا بەفەرمانی خوای گەورە لە مەسیحیەکان دەبەنەوە..
ڕووداوە ڕاستیەکان وەاللە اعلم/ لەپاش لەناوچونی دەسەڵاتی کۆمەڵێک وڵات کە کوردیان تیادایە (ئێران ، تورکیا ، عێراق ، لوبنان ، سوریا ، بەشێکی پاکستان ، بەشێژی ئەفغانستان ، ئازەربایجان ، ئەرمینیا) ئەمریکا هەڵدەستێت بە دروستکردنی دەوڵەتێکی گەورە و لێکدانی ئەو دەوڵەتانە بۆ کورد و دەیکاتە دەوڵەتی کوردی و دواتر لەو کاتەدا محمدی مەهدی پەیا دەبێ و لەپاش چەندین ڕووداو ئەو دەوڵەتە کوردیە گەورەیە دەکاتە خەلافەتی ئیسلامی ، خەڵکی کورد ڕازی دەبن بەفەرمانڕەوایی محمدی مەهدی چونکە (نیشانەکانی محمدی مەهدی تیادایەو دەناسرێتەوە کە محمدی مەهدیە+کوردیشە و هاوزمانە) لەپاش ئەوەدا لەگەڵ ئەمریکادا ڕؽکدەکەون و ڕووسیا و کۆریا و چیین لەناودەبەن دواتر لە کۆبونەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستاندا فەرمانڕەوایەکی هەڵگری دینی مەسیحی و خاچبەدەست یەکسەر هەڵدەستێتە پێوە و بەڕووی کورد و مسوڵمانان دەڵێت مەسیح براوەبوو واتای ئەوەی ئەمریکا ، دواتر هەر ئەو مسوڵمانە ئیتر دیار نییە کام نەتەوەیە هەڵدەستێت بەکوشتنی ئەو کابرس مەسیحیە ئەمریکیەو ئەمریکا لەبەر ئەو فەرنانڕەوایەی ملحمە کبرا هەڵدەگیرسێنێ و بەرامبەر خەلافەتە ئیسلامیە سەرکردایەتیە کوردیەکەی محمدی مەهدی دەوەستێتەوە کە دەریای ناوەڕاست و ئیتر لەپاش 3 ڕۆژ شەڕکردن مسوڵمانان و کورد جەنگەکە دەبەنەوە

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات