پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئەمازیغیەکان کێن؟ کۆنترین نەتەوەی ئەفریقیان؟ پەیوەندیان چییە بەكوردەوە؟

ئەمازیغیەکان کێن؟
کۆنترین نەتەوەی ئەفریقیان؟
ئەمازیغ یەکێکە لە کۆنترین نەتەوەکانی کێشوەری ئەفریقیا و هەندێکیش بە کۆنترین نەتەوەی کێشوەرەکەی دادەنێن ، ئەمازیغ هەر وەک کوردە و بێبەش نەبوە لە زوڵم و ستەمی عەرەبی پێپەتی کە بەناوی دینی پیرۆزی ئیسلام کەوتونەتە گیانی ئەمازیغیشەوە و چەوساندویاننەتەوە و مافی ئازادی و بەدەوڵەتبونیان لؽیان زەوت کردووە و وەک کورد بێ دەوڵەتن.
ئەمازیغیەکان لە دابونەریت و کلتور و زۆر شت لەگەڵ کورددا هاوبەشن ئەمەش بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە..
یان1/ هاوسنور بوون.
یان2/ ئەوانیش زاگرۆسین.
بەڕەئی من (یان2) زیاتر ڕێی تێدەچێت چونکە ئەم هەموو دابونەریتە ناگوازرێتەوە لەڕێی سنووریەوە..
ئەمازیغیەکان بەسەرژمؽری 2018 ژمارەی دانیشتوانیان 40 ملیۆن کەس دەبێت و لەپاش تێپەڕبونی 4 ساڵ و بەگشتی ژمارەی ئەمازیغ نزیک دەبێت لە 60 ملیۆن.
ئەمازیغیەکان لە 14 شوێنی جیاجیای باکوری کێشوەری ئەفریقیا بەربڵاون،، ناوەکانیان ئەمانەیە..
1. بێربێرس دێ تونس.
2. چاوایس
3. چێناوایس
4. چلێوس دو سۆوس
5. بێربێرس دو گۆورا
6. گوانچێس کاناریێنس
7. ئەمازیغ برابێرس
8. کابیلس
9. مۆزابیتس
10. نێفۆوساس
11. ریفاینس
12. سیوی دێ میسڕ
13. تۆوارێگس
14. زێناگێس
نەخشەی وڵاتی ئەمازیغی داگیرکراو دوو جۆرە (وەک کورد)
نەخشەی ئێستای هەیە
نەخشەی تەواوی هەیە
نەخشەی ئێستای دابەشبووە بەسەر 6 پارچە..
لیبیا ، جەزائیر ، نەیجیریا ، مالی ، مۆریتانیا ، مەغریب
وە ەنخشەی تەواویشی پارچە پارچە بوون نییەو هەموو هەو ولاتانەی سەرەوەیە کە نوسیومە..
ئەمازیغیەکان زۆر تێکەڵاویان لەگەڵ کورد هەیەو لە هەر جؽگەیەک ببینن بە خۆیی ئەزانن و بەهاوخەم و هاودەری خۆیان ئەیبینن و هاوشؽوەی بەلوچن بۆ کورد و زۆر کوردیان خۆشدەوێت بگرە زۆرینەی ئەو ئەمازیغیانەی ئاڵای ئەمازیغ دروست دەکەن کورد لەبییر ناکەن و ئاڵای کوردیش لەگەڵ ئاڵای ئەمازیغ دروست دەکەن.


 

تعليقات