پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

چی دەبێت ئەگەر باشووری کوردستان و ڕۆژاڤای کوردستان(حوکومەتی هەرێمیی کوردستان و هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاڤا) یەکبگرن؟!


 چی دەبێت ئەگەر باشووری کوردستان و ڕۆژاڤای کوردستان(حوکومەتی هەرێمیی کوردستان و هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاڤا) یەکبگرن؟

ئامار و داتاکان بەم شێوەیەی خوارەوەی لێدێت:
ناوی فەرمی(پێشبینیکراو): کۆماری یەکگرتوویی کوردستان
ژمارەی دانیشتووان: ٩.٥ملیۆن کەس.
گروپی ڕەگەزیی: کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمان.
گەورەترین شارەکان: هەولێر، قامیشلوو، سلێمانی، حەسەکە، عەفرین.
پایتەخت: هەولێر
ئەلف بێی نووسین: دیارینەکراوە، بەڵام دەبێت شێوازی لاتینی دیاریبکرێت وەک ئەلف بێی سەرەکی و فەرمیی نووسینی کوردی، بۆئەوەی بەتەواوەتی لە عەرەبی و فارسی جیابکرێتەوە.
ئایینیی فەرمی: ئیسلام(زۆرینە سووننی)، مەسیحی، ئێزیدی.
زمانیی فەرمی: کوردی، عەرەبی(ئاشووری و تورکمانی وەک زمانی کەمینە).
وڵاتانیی دراوسێ: تورکیا لە باکوورەوە، ئێران لە ڕۆژهەڵات، سووریا لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوا، عێراق لە باشوور.
ڕووبەر: ٩٠٫٠٠٠هەزار کیلۆمەتریی چوارگۆشە
هێزی چەکدار: ٢٥٠٫٠٠٠هەزار بۆ ٣٤٠٫٠٠٠هەزار سەرباز پێکدێت، وە چەکدارەکان بە پێشمەرگە و گەریلا، یاخود شەڕڤان ناودەبرێن.
تەمەنی دانیشتووان: بەگشتی لەنێوان ٢٢-٢٥ساڵدا دەبێت(ڕێژەی زۆریی دانیشتووان لە گەنج و لاو پێکدێن).
کەش و ھەوا: هاوین بەگشتی زۆر گەرمە، پلەی گەرما لە ٤٠پلەی سەدی تێدەپەڕێت، لەکاتێکدا زستانەکان فێنک و ساردن، پلەی گەرمی لە نێوان ١٠-٢٠ پلەی سەدی دایە، بێگومان لەژێر کاریگەری دەریای ناوەڕاست.
گەر ئەم دوو هەرێمە یەکبگرن، شتی زۆر لەوە زیاتر دێتە گۆڕێ، ئەمە باسی تەنھا یەکگرتنی دوو پارچەی بچووکیی کوردستانە، چ جا کوردستانیی گەورە یەکبگرێتەوە...
"بەڵکو ڕۆژێکیش بەمەیلی ئێمە دونیا سووڕا"
سەرچاوەکان: worldmeter, infoplease, countryreports, thekurdishproject, us.gov.krd
نووسەر : زەمەند کەریم

تعليقات