پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

باکووری کوردستان بە گەورەترین ژمارەی کوردنشینیی لە سەرانسەری پارچەکانی تری کوردستان دادەنرێت!


 باکووری کوردستان بە گەورەترین ژمارەی کوردنشینیی لە سەرانسەری پارچەکانی تری کوردستان دادەنرێت.

باكوری كوردستان بە نزیکەیی ٢٠-٣٠٪ـی کۆی دانیشتوانی وڵاتی تورکیا پێکدەھێنێت، ھەروەھا کورد گەورەترین کەمینەی نەتەوەیی تورکیایە.

جگە لە کورد، چەند نەتەوەیەکی کەمینەی تر هەن لە باکووری کوردستان، لەوانە: تورک، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشووری، یۆنانی، سووری هتد..
کە دابەشبوونی گرووپە ڕەگەزییە کەمینەکان لە باکووری کوردستان بەمشێوەیەیە:
تورکەکان: تورکەکان گەورەترین گرووپی کەمینەیین لە باکووری کوردستان. زۆرینەی دانیشتووانی ناوچە شاری و هەندێک لە ناوچەی گوندنشینییەکان پێکدەهێنێنن. کە ژمارەی تورکەکان لە باکووری کوردستان بە ١٠-١٥٪ـی مەزەندە دەکرێت.
عەرەب: عەرەب یەکێکی دیکە لە کەمینە بەرچاوەکانی باکووری کوردستانن، بەتایبەتی لە پارێزگای سانلوورفا کە نزیکەی ٢٠٪ـی دانیشتوانی باکووری کوردستان پێکدەهێنن. لە ناوچەکانی دیکەی باکووری کوردستان، وەک ئامەد و ماردین، ژمارەی دانیشتووانی عەرەب بە دەوروبەری ٥-١٠٪ـی کۆی دانیشتووان مەزەندە دەکرێت.
ئاشوورییەکان: ئاشوورییەکان نەتەوەیەکی مەسیحین و بەگوتەی خۆیان ھەزاران ساڵە لەو ناوچەیە دەژین. بەزۆری لە پارێزگای ماردین چڕبوونەتەوە، کە نزیکەی ٥-١٠٪ـی دانیشتووان پێکدەهێنن.
ئەرمەنەکان: ئەرمەنییەکان گرووپێکی کەمینەن لە باکووری کوردستان، بەتایبەتی لە پارێزگای تونجەلی. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ژمارەیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. بەپێی خەمڵاندنەکان کەمتر لە ١٪ـی کۆی دانیشتوانی باکووری کوردستان پێکدەهێنن.
نەتەوەکانی تر: نەتەوەکانی تری باکوری کوردستان بریتیین لە یۆنانی، لاز، شەرکەس، چیچانیەکان، ڕۆمانەکان و زۆری تر.. بەڵام ژمارەیان زۆر کەمە و بەشێوەیەکی بەربڵاو دەژین.
شایانی باسە بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا، پاکتاوکردن و ڕەتکردنەوەی مافی کەمینەکان، ڕێژەی ورد و درووستی ژمارەی نەتەوەکانی باکوری کوردستان دیاریکردنی ئەستەمە، ئەمەی کە لە سەرەوە نووسراوە، تێکەڵەیەکی ئامارەکانیی حوکومەتی تورکیا و ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان و کتێبی ڕاستییەکانی جیھانە.
نووسەر : زەمەند کەریم

تعليقات