پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

نهێنی و زانیاری نەبیستراو لەسەر درامای (The 100)


 (the 100) درامای
  هەڵگری چەندان نهێنی دونیایی و گەردونی و پلان.

 the 100
 درامایەکە کە باس لە دونیا و گەردون دەکا و درامایەکی خەیاڵیە..
درامایەکە بەم جۆرەیە/
لەپاش جەنگی جیهانی سێیەم زەوی وێران دەبێ بەهۆی چەژت ئەتۆمیەوە و بۆ ژیانکردن نابێ ، کەشتیەکی ئاسمانی گەورە سەرنشینان هەڵدەگرێ و لە بۆشایی ئاسمان ئەژین بۆ ماوەی 94 ساڵ بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی بپارێزن و بیگەڕێننەوە ، وە لەپاش 94 ساڵ و بەهۆی کەمبونەوەی خواردن و ئۆکسجین لەسەر کەشتیەکە زۆر یاسا دەردەکەن بۆ نموونە هێنانە دونیای مناڵ تاوانەو سزاکەی لە سێدارەدانە.
*لە سێدارەدانەکە ئەوەیە کە مرۆڤەکە هەڵدەدەنە بۆشاییەوە تا بمرێت بەبێ ئۆکسجین.
وە سەرپێچیکردن و کوشتنی هەر کەسێک لەسەر کەشتیەکە بەهەمان شێوە سزای لەسؽدارەدانە.
وە سەرۆک وەزیران لەگەڵ فەرماندەرەکان کۆبونەوەیەک ڕێکدەخەن سەبارەت بە بابەتەکە و بڕیار دەدەن کە 100 کەس بنێرنە سەر زەوی و لەکۆتاییدا ڕێکدەکەون ، 100 گەنج لە کچ و کوڕ دەنێرنە سەر زەوی ، کە ئەم 100 گەنجە دەگەنە سەر زەوی توشی کۆمەڵێک ڕووداوی سەیر دەبن بەهۆی گازی ژەهراوی جؽماوەی چەکی ئەتۆمی وە خەڵکی سەیر و گوماناوی کە لەو شەڕەدا ڕزگاریان بووە ، وە لە بەشی یەکەمی زنجیرەکەدا ، ئەم 100 گەنجە لەگەڵ ئەم خەڵکە سەیرانە دەکەونە جەنگەوە و ئەنجامەکەی ئەوەیە کە ڕێکدەکەون..
دواتر لە بەشی دووەمی و بەشەکانی تری ئەم زنجیرەیەدا توشی کۆمەڵە کەسانێکی تر دەبن کە کەسی ئاسایین و لەناو گردێکی گەورە خۆیان حەشارداوە  و ئامێر و چەکی جۆراوجۆریان پێیەو مرۆڤی سەر زەوین و ئەو گردە گەورەیەیان کردۆتە حەشارگەی خۆیان بۆوەی نەمرن بەڵام ناتوانن بێنە سەر زەوی بژین بەبێ ئۆکسجین و جلوبەرگی تایبەت و بڕیار دەدەن کە مۆخی ئەو بونەوەرە سەیرانەی تر دەربێنن و بەچەند تاقیکردنەوەیەک لەخۆیانی بدەن تاوەکو ئەنجانەکە سەربگرێت و بەبێ جلوبەرگ بێنە سەر زەوی بژین.
سەرەنجام ئەم کۆمەڵەیە کۆتاییان پێدێ لەلایەن 100 کەسەکە و ئەم بونەوەرە سەیرانەی ترەوە..
وە لە بەشەکانی تردا دووبارە زەوی بەهۆی شەڕەوە وێران دەکەن و بۆ ژیان ناشێت و ناچار بەدوای هەسارەیەکی تری نیشتەجێبون دەگەڕێن و دەیدۆزنەوە.

گەر سەرنج بدەینە ئەم زنجیرەیە کۆمەڵێک ڕووداوی داهاتوومان پێ دەڵێت ، وەک: 
1. بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.
2. لایەنەکانی ناسا.
3. بەرەی ڕووسیا.
4. یاجوج و ماجوج.
5. مردنی بێ کۆتا.

بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە حەدیسەکانی پەیامبەرمان بە تەفسیرکردن بەدیاردەکەوێت ، بۆ نموونە کە ئەڵێت قورئانەکان هەموویان بەبێ نوسراو ئەبن و هیچیان تیادا نانوسرێت..
من بییرم دەکردەوە دەموت گەر قورئانیش هیچی تیادا نەنوسرێت خۆ سۆشیاڵ میدیا هەیە کە سوڕەت و ئایەتەکانی قورئان بەهەموو شؽوەیەک تیایدا هەیە..
بەڵام هۆکارەکە ئەوەیە سۆشیاڵ میدیاش بونی نامێنێت کە سودی لێوەربگرین ، پێشنیار دەکەم بەوردی لەو بابەتە بکۆڵنەوە تاوەکو زیاتر بۆتان ڕوونبێتەوە.
چونکە ئەبێ هۆکارێک هەبێ بۆ نەمانی سۆشیاڵمیدیا و ئینتەرنێت ئەویش چەکی ئەتۆمیە.
زۆر حەدیسی تر هەن.

باسکردن لە لایەنەکانی ناسا بەشێوەی کۆدە لەم زنجیرەیە کە هێمایەکی تایبەت بەخۆیان هەیە کە هێمای هەشتێکی لارە (واتا/ بێ کۆتا).
ئەم لایەنە هەموو شتێک ئەکەن بۆ زیندوو مانەوە و هەرچی خراپەکاریە ئەیکەن وەک دزینی لاشەی مرۆڤ و خستنە ناوی ڕۆحی خۆیان کە کەسی وای تیایە ڕۆحەکانیان 230 ساڵ ژیاوە..

بۆ مەسەلەی یاجوج و ماجوجەکە ، ئەم بونەوەرە سەیرانەی کە لەسەر زەوی ماون و دواتر ئەبنە هاوڕێی 100 کەسەکە ، کۆمەڵێک گومان دروست ئەکات هەم لە شێوەی ژیانیان هەم لە شێوەی ڕەفتاریان کە  واپشاندراون کە شەڕانگێز و خراپەکارم و ئاشتیگێڕنین و خوێن بە خوێن چارەسەر دەکەن ، وە جەستەشیان سەیرە کە بەرگەی زۆر شت ئەگرن لەسەر زەوی و فڵایمێک ئەتوانێ کۆنتڕۆڵیان بکات.
فڵایم/ شتێکە وەک حەپ وایە و لۆگۆی (بێ کۆتا)ی لەسەرە و ئەخرێتە پشتی ملی ئەو کەسەی کە خوێنی تاریکی هەیەو ئەتوانێ هەموو ئەو بونەوەرانە کۆنتڕۆڵ بکات.

لەلایەکی تر و لە بەشی شەشەم ئەم کۆمەڵە کەسەی کە ماون و بەتەواوی زەوی جێدێڵن چونکە زەوی وێران دەبێ دووبارە بەوای شەڕەوە ، ئەچنە هەسارەیەکی تر کە ئەیدۆزنەوە لەپاش 120 ساڵ گەڕان..
هۆکاری مانەوەیان بۆ ماوەی 120 ساڵ ، خەوتنی کاتییە لەناو ئامێرێک کە نامرن هەرچەند بخەون.
وە ئەچنە هەسارەیەک کە ئەو هەسارەیە وا پشاندراوە هەسارەی ئاڵدیبارانە کە هەسارەی ئاڵدیباران هەمان هەو هەسارەیەیە کە هیتلەر هەوڵیدەدا پەیوەندیان لەگەڵ ببەستێ. (لە زنجیرە پۆستەکانی تر باسی لؽوەدەکەم).

لەم هەسارە نوێیە شتی سەیرتر ڕوودەدەن کە گازی جۆراوجۆر و مرۆڤی جۆراوجۆری تیادا هەیە کە کاتی خۆی لە زەویەوە هاتون.

ئەم زنجیرەیە کۆمەڵێک شتی سەیر و گوماناوی لەخۆی دەگرێت یەکێک لەو شتە سەیرانە ئەوەیە کە گەڕانی بەردەوانی لایەنی ناسایە بۆ دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبون لە هەسارەیەکی تردا کە بەبڕوای مب سەرکەوتوشبون. (لە پۆستی داهاتوو زیاتر ڕوون دەبێتەوە بۆتان).

یان بانگەشەکردنی هاوڕەگەزخوازی پەیامێکی ترە لەم زنجیرەیە کە کوڕ و کوڕ ماچی یەکتر دەکەن و کچ و کچ ماچ و سێکس دەکەن بەیەکەوە و پەیامؽکە کە ئەیگەیەنب لەڕێگای زنجیرەوە بۆ ئازادی هاوڕەگەزخوازی.

وە لە زنجیرەکەشدا وا پشان دەدرێت کە چین و ڕووسیا چەکی ئەتۆمی بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنن.
*پێچەوانەی پێشبینییەکان.

پەیامەکان:-
- گەڕان بەدوای هەسارەیەکی نوێ بۆ ژیانکردن.
- مانەوەی مرۆڤایەتی و لە گەردوندا.
- پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا.
- نەمری ، کە درێژبونی تەمەنی مرۆڤە.
- ئازادی هاوڕەگەزخوازی.
- شەڕکردن و کوشتاری لەپێناو داگیرکاری و مانەوە لەژیان.
- ڕێککەوتن لەگەڵ یاجوج و ماجوج.
- خەوتنی کاتی بۆ ماوەی دورودرێژ.
- پەیوەندیکردن بە بونەوەرانەی دەرەوەی گۆی زەوی.
- ...هتد

هەموو ئەو پەیامانە زۆر بەڕوونی دیارە لەم زنجیرەیەدا.

وە پلانی ناسا و ئەمریکا و دارودەستەکەی بۆ ئەم ڕۆژ و سات و وەختە ئەوەیە/ دروستکردنی کەشتی ئاسمانی یا مانگی دەستکرد لە دەرەوەگ گۆت زەوی تا بژین و مرۆڤایەتی بهێڵنەوە لە ئەگەری لەناوچونی زەویش ، وە برەودان بە پەیوەندیکردن بە بونەوەرانی دەرەوەی هەسارەی گۆی زەوی و گەڕان بەدوای هەسارەی نوێدا هەروەک ئەوەی ئێستا لە ناوچەی 51ــدا هەیەو بەشاراوەیی هێشتویانەتەوە ، بەرەوپێشبردنی هاوڕەگەزخوازی بۆ ئەوەی نەبنە کێشەو زاوزێ بکەن لەکاتی ناپێویستدا لە بۆشایی ، تەواوکردنی ئەو کارانەی کە هیتلەر دەیویست لە دەرەوەی گۆی زەوی بیکات ، (بەڵام هیتلەر بە پاکی دەیکرد و ئەمان بە پیسی دەیکەن) ، هێمای بێ کۆتا و نەمری کە ئەوەی هەوڵی بۆدەدەن دەبێتە ڕاست و دەگەن بەنەمری کە نامرن.

*وە هیوادارم سەیری زنجیرەکە بکەن بۆ ئەوەی زیاتر وردبینی بۆ بکەن و شتەکانتان بۆ بەدیاردەکەوێت.
7 بەشە و 100 ئەڵقەیە.

نووسەر : ئاسۆ بابووتە

تعليقات