پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

تاوانێکی دیکەی تورکیا لە شاری عەفرین

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین بڵاوی کردووەتەوە، سوپای تورکیا و میلیشیاکان زیاتر لە 50 شوێنەواری مێژوویی و مەزارگە ئاینییەکانیان هەڵکەندووە و زیاتر لە 20،000 پارچە کەلوپەلی شوێنەواریان گواستۆتەوە بۆ تورکیا. لە عەفرین چەندین شوێنی مێژوویی هەیە، جگە لە قەڵای هۆری، قەڵای سامان، ئەشکەوتی دودری، کەنیسەی مارمارۆن و دەیان شوێنی دیکە نزیکەی 25 گردی مێژووییان هەیە، کە زۆربەیان بە درێژایی ڕووباری عەفرین ڕیزکراون و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ بەر لە زایین. بەگوێرەی زانیاریی چالاکوانان بواری شوێنەوارناس، پارچە شوێنەوارییەکانی گردی جندرێس، قەڵای نەبی هۆری، قەڵای سەمان و ئەشکەوتی دوو دەری دزراون لەلایەن گرووپە میلیشیاکان و تورکیا. لەپێشوتردا تورکیا لە باکوری کوردستان هەمان کاری ئەنجامداوە بۆ گۆڕینی مێژوو و دیمۆگرافیاش ئەم دزین و بەتاڵان بردنە ئەگەر ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیاو سڕینەوەی شوێنەواری دێرینی کوردی نەبێ چیە؟

تعليقات