پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

١٢ تیرۆریستی داعش لەلایەن سوپای سوریای ئازادەوە ئازادکران



ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، ١٢ سەركردەی چەتەكانی داعش لە زیندانییەكی عەفرین بە هاوكاریی بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەری تورکیا هەڵهاتن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بارەی هەڵهاتنی چەند سەركردەیەكی چەتەكانی داعش بەهاوكاریی گرووپەكانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ ١٢ سەركردەی چەتەی داعش لە زیندانێكی شارەدێی بولبول لە عەفرینی داگیركراو هەڵاتوون، ئەو زیندانە لەلایەن بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەری تورکیاوە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چەتانە بەهاوكاریی ڕاستەوخۆی بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هەڵهاتوون، چونكە ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورکیا داگیری كردوون، بە ژینگەیەكی ئارام بۆ چەتەكان دادەنرێت.

جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا ٢٠ چەتەی داعش لە بەرامبەر بڕە پارەیەك بە هاوبەشی ڕاستەوخۆی بەرپرسانی زیندانی ڕاجۆ لە باكووری حەلەبی داگیركراو هەڵهاتن، كە بڕی پارەكە لە نێوان هەزار دۆلار بۆ سێ هەزار دۆلاری ئەمریكی بوو بۆ یەك داعش.

تعليقات