پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

لە ئیستەنبوڵ دەیان کورد دەستگیرکران.

 



پۆلیس و جەندرمەی تورکیا. ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە دژی هەدەپە و هەدەکە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوەبرد و لە ئەنجامدا ٢٠  چالاکوانی مەدەنی کورد دەستگیرکران

سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بەڕێووەبەرانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان هەدەکە، پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە  لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکران.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، کە هەڵیان کوتاوەتە سەر ٢٦ شوێنی جیاواز.

ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوانئەندامی ئەنجومەنی گشتیی هەدەکە ئومید ئەزبار، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە جەنگیز تۆپباشی، هاوسەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی عەلەویە دیموکراتیکەکان (داد) قەدریە دۆغان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی ئەیوب شوباسی، هاوسەرۆکی پەندیکی هەدەپە ئۆیا ئایتەکین، بەڕێوەبەری هەدەپە چەتین ئاسلان بۆگا و مەسعود فرات، بەڕێوەبەری هەدەپە لە ئاتاشەهیر خەلیل ئاکسو. هاوسەرۆکی هەدەپەی باکرکۆی گۆنجا یانگۆز و محەمەد ئاکچیچەک، بوڵەند یڵدرم، زەینەل ئازادی، فکریە ساریگۆل، بورجو دەمیر، فەتحیە کزماز، بەهیە دەمیر، حسێن ئاڤراس، باران سومبول، ئۆکتای ئۆکشال و بەهیە دومان.

تعليقات