پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

تورکیای داگیرکەر لە شاری ئەڤرینی داگیرکراو، گەنجێکی کوردیان ڕفاند.


 

دەوڵەتی تورک لە عەفرین گەنجێکی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین گەنجێکی کوردی ڕفاند و بڕینەوەی درختی زەیتوونیش لەلایەن داگیرکەرانەوە بەردەوامە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، چەتە ئەمنییەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گەنجێک دەفڕێنن بە ناوی عەلی نەبۆ عوسمان (٢٥ ساڵ) لە گوندر دێر سیوان لە ناوچەی شەرا. چارەنووسی گەنجە ڕفێنراوەکە دیار نییە.
چەتەکان بۆ بەردانی عەلی عوسمان، داوای 10 هەزار دۆلار لە بنەماڵەکەی دەکەن.
هەروەها چەتەکانی جەیش شەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، 18 داری زەیتون دەبڕنەوە کە موڵکی هاوڵاتییەکە بە ناوی محێدان خەلیل لە گوندی تەل حەمۆ، لە ناوچەی جەندریسە.

تعليقات