پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

زۆربوونی عەرەب و کاریگەری نەرێنی لەسەر کورد

 


قسەیەکی باو هەیە کە زۆرینەی هاوڵاتیانی کورد دەیکەن، کە عەرەب و ئیستیعماری عەرەبی کردویەتی بە سەرچاوەیەکی گەورەی پڕوپاگاندا بۆخۆیان.

ئەوەش ئەوەیە کە دەڵێن: عەرەب نەبێت ئیش نیە یاخود عەرەب نەبێت پارە نیە.


داگیرکاری عەرەبی بۆسەر باشوری کوردستان داگیرکاریەکی گەورەیە و لە هەموو لایەکەوە داگیرکاریەکە پەلی خۆی هاویشتووە.

ئەمەش پێویستی بە پڕوپاگاندایەکی ئێگجار مەزنە کە بودجەیەکی خەیاڵی دەوێت بۆ سەرکەوتنی کارەکەیان.

بۆیە ئەو دەرئەنجامی سەرەتایی داگیرکاریەکان تێکەڵ بە ژیانی تاکی کوردی باشوری بووە


❝هاتنی عەرەبێک نەمانی ژیانی کوردێکە❞


کاتێک گەنجێکی عەرەبی لەش ساغ و تەندروست لە وێرانەیەکی وەک شاری فەلوجەوە دێت بۆ هەولێر یان سلێمانی، گەنجێکی کوردی ڕەسەن کارەکەی لە دەست دەدات، ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی گەنجە کوردەکە بیرۆکەی کۆچ کردن بێتە ناو مێشکیەوە و ڕووبکاتە ئەوروپا، بۆ پەیداکردنی نانێکی شەرەفمەندانە و ناردنەوەی پارەکە بۆ کەس و کاری.


ئەڵبەت زۆرینەی خێزانەکان کەسێک یان دووان بژێوی ژیانیان دابیندەکەن، زۆر کات ئەو کەسانە لە چینی گەنجانن کە ئامادەن هەموو کارێکی سەخت بکەن بۆ ئەوەی کەس و کاریان بتوانن لەم قەیرانە سەختەدا نانێکیان دەست بکەوێت، هاتنی کۆچبەری عەرەبیش وادەکات ئەم کەسە کارەکەی لە دەستبدات.


هۆکار چیە؟


هەمیشە چینی بۆرژوازی لە هەوڵی ئەوەدان زیاتر گیرفانیان پڕ بکەن لە پارە و سامان، ئەمەش وای کردووه چاویان لەو مووچە کەمە بێت کە وەک سواڵێک دەیدەنە کرێکار و زەحمەتکێش.

عەرەبێکیش کە باکی بە هیچ نیە و لەلایەن ڕێکخراوە عەرەبیەکانەوە لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئامادەیە بە نرخێکی کەمتر کار بکات، بۆیە خاوەن کارەکان کرێکارە کوردەکان لە کارەکانیان لادەبەن و عەرەب دەهێننە جێگایان.



❞ بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو لە سلێمانی و هەولێر❝


کاتێک کە شوێنی نیشتەجێبوون بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و خواستی دەچێتە سەر، ئەوا نرخەکەی بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەبێتەوە؛ هاتنی عەرەب بۆ کوردستان وای کردووه کە خێزانی کورد نەتوانێت بە ئاسانی پارەی کرێی خانوو پەیدابکات، جیا لەوەی لەگەڵ هاتنی عەرەب بەو ڕێژە زۆرە بۆ شارە کوردیەکان وای کردووە نرخی کرێی ئاو و کارەبا سێ هێندە زۆرتر بێت لەچاو ساڵەکانی پێشوودا، ئەمەش جارێکیتر بۆمان دەردەخات کە هاتنی عەرەب بۆ وڵاتەکەمان زیانی هەیە وەک لە سوود.


بۆ نموونە زۆربەی خانووی گەڕەکەکانی هەولێر رووبەرەكانیان 100 بۆ 125 مەترە و دوو نهۆمن، ساڵێک پێش ئێستا كرێی مانگانەیان لەنێوان 300 تاوەكو 350 هەزار بوو، ئێستا 100 هەزار كرێیان زیاد بووە، خانووش زۆر بەدەگمەن دەستدەكەوێت، خانووی 150 مەتری كرێیەكەی 500 هەزار دینارە. لە هەردوو گەڕەكی مامۆستایان و شارەوانی خانووی 125 مەتری بە 500 تاوەكو 550 هەزار دینارە".

کۆچی پێچەوانەوەی عەرەب لە هەموو ڕویەکەوە زیانی بۆ تاکی ڕەسەنی کوردە. ئەو قسەیەی کە نەوەی نوێ و لایەنگرەکانی لەناو خەڵکیدا بڵاوی دەکەنەوە لە پڕوپاگاندای دوژمن زیاتر هیچی تر نیە.



❞ زۆربوونی یانەی شەوانە و لەشفڕۆشی❞


کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی ڕەسەنە و بە هەموو جۆرێک لادانی ئەخلاقی ڕەتدەکاتەوە، ئەمەشە وای کردووە کە کوردەکان ببنە یەکێک لەو تاکە نەتەوانەی کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە تەواوی جێبەجێ دەکات،؛ پاکی کلتوری کوردی و بیرکردنەوەی پاکی تاکی کوردی وای کردووە که کۆمەڵگەیەکی شارستانی دابمەزرێت لەسەر ئەم خاکە، ئەم کلتورەش لەلایەن باب و باپیرانی کوردەوە ماوەتەوە.


هاتنی عەرەب بۆ خاکی کوردان وای کردووە کە ڕێژەی لەش فڕۆشی لە شارەکانی کوردستان بەڕێژەیەکی مەترسیدار بەرز ببێتەوە، گەر لە یانەیەکی شەوانەدا ١٠ لەش فڕۆش کار بکەن، ئەوا ٩ـیان عەرەبن، ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ژیانی گەنجانی کورد و کلتوری پاکی کوردی.

جیا لەوەی گەرمبوونی بازاڕی لەشفڕۆشی مەترسیەکی گەورەترە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ڤایرۆسی جگەر و ئایدز و نەخۆشیە گوازراوەکان.

گەر بۆ نموونە سەرنج بخەینە سەر ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی تەندروستی، ٦٩ کەس توشی نەخۆشی ئایدز بوون، لەو ڕێژەیە ٥٩ـیان بێگانە و هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمن و ١١ کەسیش هاوڵاتی کوردستانن.

هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی ڕوونی نەکردووەتەوە کە ئایە لەو ١١ کەسەش هەموویان کوردن یان نا، بەڵام هێشتا بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی جگەر و ئایدز ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش یەکێکە لە سوودەکانی زۆربوونی عەرەب لەم هەرێمەدا کە هەندێ پارتی بەناو ئۆپۆزسیۆن هەوڵ دەدەن عەرەبی زیاتر ڕابکێشنە هەرێم.



❞ زۆربوونی تاوان و دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتانی کورد❝


لە دوای ساڵی ٢٠١٤ـەوه، ڕێژەی تاوان و کوشتن و دزی بە شێوەیەکی خەیاڵی له هەرێم بەرزبووەتەوە، 


بەپێی ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠

٢٥٧ تاوانی کوشتن و خۆکوشتن تۆمارکراوە، ٦٥ لە هەولێر، ٥٠ لە سلێمانی، ٦١ لە دهۆک، چوار لە هەڵەبجە، ٣٢ لە سۆران، ١٩ لە گەرمیان و ٢٦ کەیسیش لە راپەڕین تۆمارکراوە،

لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەموو هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و ٢٩٨ تاوانی دزیکردن ئەنجامدراوە.


ئەم داتایانە دەرخەری لاوازبوون و پوکانەوەی کۆمەڵگەی کوردیە کە وردە وردە توشی لادانی ئەخلاقی و تاوان دەبن بەهۆی زۆربوونی عەرەب.

زۆربوونی عەرەب بووەتە هۆکارێک بۆ شەهیدبوونی چەندین کەس.

لە ١٠ی ٦ی ساڵی ٢٠٢٣ 

محمد عوسمانی خاوەنکار لەلایەن سێ کرێکاری عەرەب کە کاری بۆ دەکردن بە دڕندانەترین شێواز له سلێمانی شەهیدکرا و ئۆتۆمبێلەکەی دزرا

لە ساڵی ٢٠٢٣ـش هاوڵاتی حسێن ساڵەیی کە خاوەنی کێڵگەیەکی دەواجن بوو لە شاری چەمچەماڵ لە لایەن چەند کرێکارێکی بە ڕەگەز عەرەب شەهیدکرا و لاشەکەی ئەتککرا، بەبێ ئەوەی شەهید حسێن کێشەی هەبوبێت لەگەڵیان، ئەمەش دەرخەری ڕق و کینەی ئەو نەتەوەیەیە بەرامبەر کورد.

بەداخەوە ڕێژەی قوربانیانی کورد زۆرە و لەم ڕاپۆرتەدا ناتوانین ناوی شەهیدەکان بەتەواوی بهێنین، بەڵام تەنیا ڕووداوێک و دوان بەسە بۆ نەتەوەیەکی ڕۆشنبیر کە تێبگەن هاتنی بە لێشاوی ئەوان، خێر و بەرەکەت نیە بۆ ئەم نەتەوە بەشمەینەتە.


ئامانجی کوردزاگ هۆشیارکردنەوەی نەتەوەی کوردە 

هاتنی عەرەب و تورک و فارس بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە سنوردار بکرێت، گەرنا بە سەر و ماڵمان باجەکەی دەدەین، بەداخەوە پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆن و بێ بەرنامەکان لە پێناو دەستکەوتنی قازانجێکی کەمی دارایی، بە گوێی خەڵکدا دەڵێن ❨عەرەب ڕزگارکەرە❩

حکومەتیش جگە لە پشتگیری هیچ کارێکی نەکردووه بۆ ڕاوەستانی بە عەرەببوونی کوردستان.


تۆش وەک تاکێکی کورد بێ هەڵوێست مەبە و ناڕەزایی خۆت نیشان بدە، کورد وەتەنی (زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە)

بەشداری ئەم شۆڕشە نەتەوەییە ببن و شان بە شانی کوردزاگ، هەڵوێست و ناڕەزایی خۆتان نیشان بدەن!




شکار جیهان

تعليقات