پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

کاریگەری زمانی کوردی بەسەر زمانەکانی تر

کاریگەری زمانی کوردی بەسەر زمانەکانی تر

کورد لە مێژوودا هێزێکی گەورەی ڕۆشەنبیری و زمانەوانی بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا؛ ئەمەش بووەتە هۆی قەرزکردن و ئاڵوگۆڕکردنی چەندان وشە و تایبەتمەندیی ڕێزمانی، لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانەکانی دیکە(وەک چۆن وشەی زمانەکانی تریش تێکەڵی زمانی کوردی بوون). زمانی کوردی زمانێکی زیندووە و بەردەوام لە پەرەسەندندایە، کوردزمانەکان بەردەوامن لە بەرکەوتنیان لەگەڵ زمانەکانی دیکەدا. هەر زمانێک بەدەر نیە لە تێکەڵ نەبوون لەگەڵ زمانێکی تر، و هەر زمانێکی زیندوو ئێستا کە لە جیھاندا قسەی پێدەکرێت لانی کەم لە هەر ١٠٠ وشەیەکی، ٢٠ وشەی لە زمانێکی بیانیی ترەوە وەرگرتووە.

ئەمەش بەڵگەیەکە کە زمانی کوردی زمانێکی سەربەخۆیە و زمانێک نیە لە تێکەڵەبوونی عەرەبی و فارسی دروست بووبێت. جیا لەو هەموو شێوە دەربڕین و زاراوە و زەارۆچکە زۆرانەی زمانی کوردی، کە سەلمێنەری دێرینی و دەوڵەمەندیی زمانی کوردیە.


زەمەند کەریم

تعليقات