پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

10 ڕاستی دەربارەی ڕۆڵز ڕۆیس کە پێشتر کەس پێی نەوتیت! خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانەش نازانن!!


ئ

10 ڕاستی دەربارەی ڕۆڵز ڕۆیس کە پێشتر کەس پێی نەوتیت! خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانەش نازانن!!

زۆربەمان  دەزانین  لە دونیای ئۆتۆمبێلدا هەندێک ئۆتۆمبێل هەن کە لەسەر   لوتکەی ڕیزبەندی  ئۆتۆمبێلەکان ،،،،  بۆنموونە ئۆتۆمبێلی لێگێڕ و ئۆتۆمبێلی ڕۆڵز ڕۆیس ،،،، بەڵام هەندێک ڕاستی پەیوەندی بەو ئۆتۆمبێلانەوە هەیە کە تەنانەت هەندێک لە  خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش نایزانن ،،،،بۆیە ئەمڕۆ 10 ڕاستی لەوشێوەیەتان پێ دەڵێم کە پەیوەندییان بە ڕۆڵز ڕۆیسەوە هەیە .

🔹 )ڕۆڵز ڕۆیس فانتۆم فۆڕ( یەکێکە لە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای ڕۆڵز ڕۆیس ،،، کە تەنها خێزانە شاهانەییەکان دەتوانن بەو نرخە خەیاڵیەی بیکڕن ،،،  ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ خەڵکی دەوڵەمەند دروست کراون ،،،، تەنانەت پیاوە باڵاکانی دەوڵەت  کەسانێکیان تێدابووە  کە پۆستی وەزیریان هەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانیوە بیکڕن ،،،

🔹یەکەم کەس کە ئەم ئۆتۆمبێلەی کڕی شاژنە ئەلیزابێس بوو  ،،،،، وەتەنها 810 ئۆتۆمبێلی لەم جۆرە دروستکراوە،،، لەنێویاندا 610 ئۆتۆمبێل تا ئەمڕۆش ماونەتەوە،،،   بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا تەنها لە بۆنە گرنگەکاندا ئەم ئۆتۆمبێلانەیان بەکارهێناوە بۆنموونە  لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا  یاخود بۆنە جیاوازەكانی تردا ،،،

🔻کورسییەکان //  یەکێکن لە بەشە گرنگەکانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە کە لە چەرمێکی سروشتی مانگا کێوییەکان بە دەست دروستکراوە ،،،، ئەمەش ڕەسەنایەتی و لوکسی پێدەبەخشێت ،،،،  مەودای نێوان کورسییەکانی دواوە و کورسییەکانی پێشەوە بۆ ئەوەیە سەرنشینەکان چێژ لە گەشتەکانیان  بەم ئۆتۆمبێلە وەربگرن ،،، وە  ساردکەرەوەی تێدایە بۆ ئەوەی خواردنەوەکان تێیدا هەڵبگیرێن و دوو شاشە لەسەر پشتی سەرینی کورسیەکانی پێشەوە دانراوە ،،،، هەموو ئەمانەو  سیستەمێکی گەشتیاریش بۆ دیاریکردنی شوێنی ڕێڕەوی مانگی دەستکرد لە دوورەوە ،،،

🔹 شۆفێر // ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەک دروست کراوە کە شۆفێر  زۆر ئاسوودە دەبێت  ئەگەر بە شێوەیەکی دروست لێیبخوڕێت ،،،، بەڵام ئەگەر شۆفێر بەشێوەیەکی دروست  لێینەخوڕێت ئەوا هەست بە ئاسوودەیی ناکات کە ئەمەش بۆ پاراستنی شۆفێرەکەیە  ،،،، بۆیە کۆمپانیاکە بەرنامەی ڕاهێنانی شۆفێری ڕێکخستووە ،،، وە  کاتێک کەسێک ئۆتۆمبێلێکی لەم جۆرەی  ڕۆڵز ڕۆیس دەکڕێت ،،،، کۆمپانیاکە ئەو بەرنامەیە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و وردتر شێوازی دروستی لێخوڕین و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەو و چۆنیەتی ئیشپێکردن فێری شۆفێر بکات  .

🔸ڕۆڵز ڕۆیس فانتۆم // یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەکان کە هەر کە لەسەر ڕێگا دەرکەوت سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت ،،،،  بە بزوێنەری ئەفسانەیی V12 تەیارکراوە لەگەڵ دابڕانێکی گەورەی ژاوەژاو لەناو دەزگاکەیدا ،،،، ئەمە سەرەڕای  پاشەکەوتکردن لە بەکارهێنانی سووتەمەنیدا و داخستنی دەرگا و پاککەرەوەی گڵۆپی ئەلیکترۆنی  پێشەوە ،،،،،  باسەکە بەردەوامە و  ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی  بەزەحمەت لەگەڵ ڕەنگی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکاندا دەگونجێت .

🔻ڕۆحی ئیکستازی// کۆمپانیاکە لە ساڵی 1911ەوە ئەم پەیکەرەی وەک لۆگۆی خۆی دیزاین کردووە تاوەکو بووەتە هێمای خۆی ،،، لە ساڵی 1998 کۆمپانیای BMW  ڕۆڵز ڕۆیسی کڕی و لۆگۆکە بوو بە کۆمپانیای Spirit of Excess کە خاوەنەکەی کۆمپانیای فۆکسی ئەڵمانی بوو ،،،، بەڵام دواتر کۆمپانیای   BMWلە ساڵی 1998 ناچار بوو لۆگۆکەیان پێبفرۆشێتەوە  بە بەهای 40 ملیۆن دۆلار  ،،،،

🔻تایەی ئۆتۆمبێل //  ئەو  تایە  تایبەتمەندانەی  ئۆتۆمبێلی ڕۆڵز ڕۆیس هەیەتی  لە ئۆتۆمبێلەکانی BMW و تەنانەت لە جۆری مێرسیدسدا نادۆزرێتەوە ،،،،، تایەیەکانی ئەم  ئۆتۆمبێلە دەتوانێت لە هەموو بارودۆخێکی  کەش و هەوادا لەسەر ڕێگاکە بڕوات ،،،، بەجۆرێک ئەگەر جادەکە بەستوو بێت یان تەڕ بووبێت بەهیچ شێوەیەک بۆکەمێکیش  ناخلیسکێت ،،،، هەروەها ئەو پانێڵە دەنگیانەی کە لەسەری دانراون وا دەکات بە شێوەیەکی مەجازی بێدەنگ بێت هەرچەنده دوورییەکەی درێژ ببڕێت  ،،،، ئەمەش بۆ ئەوەیە نەبێتە مایەی ناڕەحەتی بۆ خاوەنەکەی،،،،

🔻بەشە قەدەغەکراوەکان //  کۆمپانیای ڕۆڵز ڕۆیس تا ساڵی 2017 هیچ گۆڕانکارییەکی لە لۆگۆی Spirit of Excess نەکرد ،،، بەڵام  دوای ئەوە کۆمپانیاکە هەوڵیدا هەموارکردنەوەیەکی بۆ بکات ،،،،، بۆیە کردی بە ڕووناکی بەڵام پیسبوونی بینین لە ئەڵمانیا هۆکارێکی گەورە بوو بۆ ئەوەی کەمێک ڕووداو لەسەر شەقامەکان ڕووبدات ،،، بۆیە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەم گۆڕانکارییەیان بەدڵ نەبوو   دواتر  ئەم گۆڕانکاریە ڕەتکرایەوە ،،، چونکە دەبووە هۆی ڕوداوی هاتوچۆ بۆیە قەدەغەیان کرد .

🔸ئەوەی شایەنی سەرنج و تێڕامانە ئەو پەیکەرەیە کە لەسەر پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە جێگیر کراوە و کەس ناتوانێت بدزێت ،،،، چونکە هەر  کەسێک هەوڵی جوڵاندنی بدات   ڕاستەوخۆ خۆی دەکێشێتە ژوورەوە و خۆی دەشارێتەوە ،،،، شایەنی باسە زۆر هەوڵی دزینی ئەم پەیکەرە دراوە بەهۆی بەرزی بەهاکەیەوە .

🔻ڕۆڵی بەرگری //  سەبارەت بە ئەدای کارکردنی کۆمپانیاکە  زیاتر جیاوازە لە هاوتاکانی و لە پلەی یەکەمدایەو هیچ هاوتایەکی نییە ،،،،  پێدەچێت ئەم کۆمپانیایە تەنها لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلدا

سەرکەوتوو نەبووە  بەڵکو بەهەمان شێوە  ڕۆڵی گرنگیان  هەبووە لە دروستکردنی چەکی قورسدا ،،، هەروەک چۆن هەڵسان بەدروستکردنی فۆڕمی سەرەتایی چەکی لاوەکی بۆس ،،، کە دواتر پەرەی پێدرا بۆ ئەوەی بەخێراییەکی زۆر زیاتر گڕ لەباروتەکان بەربدات و تەقە بکات ،،،، بێگومان بەڕوونی دیارە باروتی فیشەکەکان زۆر بەخێرایی دەتەقێنێت ،،،، هەروەها خێرایی پرۆژێکتایل و هێمنی خەیاڵی دەبەخشێت لە گەیشتن بە ئامانجەکە،،،

 هەروەها یەکێکە  لەو چەکە کوشندانەی کە بەکارهێنانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەیە جگە لە حاڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،،،، وە دەتوانیت ئەم چەکە ببینیت ئەگەر سەردانی مۆزەخانەی کۆمپانیاکە  بکەیت .

🔻خێرایی //    دەتوانین بڵێین ئۆتۆمبێلی بوگاتی یەکەمە لە جیهاندا لە ڕووی خێراییەوە بەو پێیەی دەتوانێ  خێرایی 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت ،،، بەڵام با سەرسامتان بکەم کە ئەم ژمارەیە لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانی ڕۆڵز ڕۆیسەوە نزیکەی سەد ساڵ لەمەوبەر  شکێنراوە،،،،

 واتا لە ساڵی1933ەوە ،،،  لەو ساڵەدا خێرایی 273میلی لەکاتژمێرێکدا تۆمارکردووە ،،، هەروەها  دوو ساڵ دواتر واتە لەساڵی 1935 ئەو ڕیکۆردەی شکاند و بە خێرایی 101  میل لەکاتژمێرێکدا ڕۆیشت ،،، بەڵام دوای ئەوە کۆمپانیاکە گرنگییەکی زۆری بە خێرایی نەدا بەڵکو ئەوپەڕی گرنگی خۆی بە وردبینی و ئاسوودەیی دا بەجۆرێک ئۆتۆمبێلەکانی ناسنامەیەکی جیاوازیان

هەبوو .

 

🔻خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی // تەنها دروستکردنی ئۆتۆمبێل  بۆ کۆمپانیای  ڕۆڵز ڕۆیس بەس نەبوو  بەڵکو بەهەمان شێوە بەشداریان لە دروستکردنی بزوێنەری فڕۆکەشدا دەکرد ،،،، وە هەرچەندە کۆمپانیای بڕاین  و ڕۆڵز ڕۆیس لێک جیابوونەتەوە ،،،، بەڵام هێشتا سۆز و خۆشەویستی بۆ هەموو کارەکانیان لەنێوانیاندا ماوە ،،،،

 

🔹ئەم فڕۆکە کارەباییە بە شێوەیەک دروست کراوە کە یەکەم فڕۆکەی جۆری خۆی بێت لە جیهاندا ،،،، کاتێک تاقییان کردەوە خێراییەکەی گەیشتە 6 هەزار و 122 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ،،،، بەم شێوەیە فڕۆکە و ئۆتۆمبێلە  کارەباییەکانی کۆمپانیاکە  بوون بە خێراترین لە جیهاندا ،،،، هەروەها شایەنی دروشمی پێشەنگەکانی بەهێزی بوون ،،، هەروەها  شایەنی ئەوە بوون کە پلەی یەکەمی جیهان بەدەست بهێنن . 

 

 

 

 

 

تعليقات