پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

سنووری بەشێک لەو ئیمپڕاتۆر و دەوڵەتانەی كە کورد فەرمانڕەوای بووە

چەندان شۆڕشمان کرد و سەرکوتیان کردین، عەرەب زەوی باپیرانمانی لێ داگیرکردین، تورک جل و بەرگی کوردی لێ قەدەغە کردین، ڕژێمی ئێران زمانی کوردی هەڵتەکاند و زمانەکەمانی لێ پارچە پارچە کردین، ئەنفال و جینۆسایدیان کردین، و بەتەنھا لە دەرسیم زیاد لە ٥٠هەزار کورد زیندە بەچاڵ کران و کوخیان سوتێنرا، چەندانمان لێ شەهیدکرا، قازی و شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا و هەڵەبجەشیان کاولکرد
کەچی هەر ماوین و «دەڵێین بەڵکو ڕۆژێکیش بە مەیلی ئێمە دونیا سووڕا»..
ـ ــ ـــ ــــ ــــــ ــــــــ ـــــــــــــ ــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــ
سنووری بەشێک لەو ئیمپڕاتۆر و دەوڵەتانەی کورد یاریبووە(ئەمە تەنھا بەشێکی‌یەتی)
ئەو دەسەڵاتانەی دامناوە:
*سوبارتووییەکان/ ٣٠٠٠پ.ز
*سۆمەرییەکان/ ٤٥٠٠-١٩٠٠پ.ز
*ئەدابین/ ٤٠٠پ.ز
*میدییەکان/ ٥٥٠-٧٠٠پ.ز
*کاردۆخییەکان/٦٠پ.ز
*ئەییوبییەکان/ ١١٧١زایینی
*زەندییەکان/ ١٧٥٠زایینی
*شانشینیی کوردستان/ ١٩٢١زایینی
*کوردستانیی سوور/ ١٩٢٣زایینی
*کۆماری ئارارات(ئاگری)/ ١٩٢٧زایینی
*کۆماری مەهاباد/ ١٩٤٦زایینی
*حوکومەتی هەرێمی کوردستان/ ١٩٩١زایینی
*هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاڤا/ ٢٠١٣زایینی
نووسەر : زەمەند کەریم


 

تعليقات