پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 




پاشا معزز

-ناوی تەواوی موعەزەدین ئیسماعیل کوڕی تەختەکین کوڕی ئەیوبە.

-پاش معزز نەوەی تەختەکینی کوڕی ئەیوبە.

-تەختەکین کوڕی ئەیوب دەکاتە برای بچوکی سوڵتان سەڵاحەدین.

-تەختەکین فەرمانڕاوەی حیجاز و یەمەن بوو، یەک کوڕی هەبوو بەناوی ئیسماعیل کەبووە جێنشینی باوکی لە حیجاز و یەمەن بەدوای ئەویشەوە موعەزەدینی کوڕی ئیسماعیل بووە فەرمانڕەوای یەمەن.


قوتابخانەکانی پاشا معزز لەیەمەن 

۱ـ قوتابخانەی موعزیە:

۲ـ (قوتابخانەی ئەلسەفییە) لە شاری تەعز.


زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن ئیمپڕاتۆری ئەیوبی یەکەم ئیمپڕاتۆرە کە لەجیهانی ئیسلامیدا قوتابخانەیان درووست کردووەو دەیبەستنەوە بە دەسکەوتێکی کوردی لەجیهانی ئیسلامیدا کە وەسفی قوتابخانەکانی ئەیوبی ئەکەن بەوەی لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوی خوێندن دابوون.

پاشا معزز لەیەمەن هەستا بەدرووستکردنی قوتابخانەیێک لەساڵی ۱۱۹٨ز بەناوی (قوتابخانەی موعزیە) کە دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی (ربع المجنيد) گەڕەکی شاری زوبێد له پارێزگای حدیدەی یەمەن، ئەم قوتابخانەیە دامەزرا بۆ فێرکردنی عەقیدەی شافیعی، بە یەکێک لە جوانترین و گرنگترین قوتابخانەکانی زانستە ئیسلامییەکانی شاری زوبیدی یەمەن دادەنرێت، هەروەها یەکەمین قوتابخانەیە لەیەمەندا.

لە ئێستادا بە (مزگەوتی ئەسکەندەریە) ناسراوە.

ئامانجی دامەزراندنی ئەم دوو قوتابخانەیە گەیشتن بوو پڕۆژەیەکی سیاسی، کە بریتی بوو لە ئاڕاستەکردنی پەروەردە لەناو قوتابخانەکاندا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و کۆنترۆڵی پاشا بکات، هەروەها ئیستغلالکردنی ئەم دامەزراوە گرنگە ژیانییە بۆ بڵاوکردنەوەی تیۆری سیاسی خۆی.


کەسایەتی پاشا معزز

کەسایەتییەکی نامۆ و ناجێگیر و ڕەفتارێکی سەیر و سەمەرەی هەبووە سەربەخۆیی خۆی لە حوکمڕانی یەمەن ڕاگەیاند لەبەغدا لای خەلافەتی عەباسی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەیوبیەکان هەر لەوێش خۆی کردە خەلیفەی موسڵمانان و لە ساڵی ۱۲۰۱ز خۆی بە فەرماندەی ئیمانداران ناوەزەند دەکرد.

هەروەها بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە بنەماڵەی هاشمیە لە بنەماڵەی پێغەمبەری خودایە و ئەمەش بە هەندێک دێڕی شیعری کە ئەم پاشایە نووسیویەتی ڕوون دەبێتەوە و دەڵێت:

 {چونکە من ڕێبەر و خەلیفەیێکم

 بە ویژدانی پاکەوە سەرکردایەتی ملی دۆڕاوەکان دەکەم

 دەبێت بە بەغدادا بگەڕێمەوە!

 وە ئاڵاکانم لەسەر شەقامەکان بڵاودەکەمەوە

 دینی خودا لە حیجاز و نەجد و یەمەن نیشان دەدەم

 لەسەر هەموو مینبەرێک بانگەشەم بۆ دەکەن کە من ڕێبەرم

 وە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شتە زیندوو دەکەمەوە کە لەلایەن باپیرمەوە دامەزراوە}

 مێژوونووسان شا معزز یان بە شاعیرێکی قسەخۆش وەسف کردووە، هەروەها بە خوێنڕێژیش وەسفیان کردووە، سەردەمی حوکمڕانیەکەی بە سیاسەتی دڕندەیی و خوێنڕشتن ناوەزەند دەکەن.

 خراپ بەکارهێنانی فەرماندەکانی و سەربازەکانی بووە هۆی دابەشبوون لە ڕیزەکانی سوپای ئەیوبیدا کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سوپای ئەیوبی کە دژی کوردەکان بوون لەیەمەن و حیجاز چوونە پاڵی وەک ئیمامی مەنسور بیلا (عەبدوڵڵا کوڕی حەمزە) فەرماندەی گەورەی یەمەن کە بە دژایەتی کوردە ئەیوبیەکان ناسرا بوو لە یەمەن.


کۆتایی دەسەڵاتەکەی


هەر لەم ساڵەی کە لەبەغدا هاتەوە دەستی کرد بە ڕەتکردنەوەی کوردایەتی خۆی لەناو قوتابخانەکانی و میمبەری مزگەوتەکان و شوێنە گشتیەکان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە هاشمییە لە بنەماڵەی پێغەمبەری خودایە، ئەمەش وایکرد شازادە کوردە ئەیوبیەکان لەیەمەن توڕە بن و هەواڵیان بۆ ئیمپڕاتۆری ئەیوبی نارد کە دەیهەوێ ڕەچەڵەکی کورد ناشرین بکا و سوکایەتی پێ دەکا ئەمەش شازدە ئەیوبیەکانی لە شام و مسڕ توڕەکرد بەپەلە هەندێکیان بە سووپاوە خۆیان گەیاندە شاری زوبێد لەئەنجامدا بەبێ شەڕ دەستیان بەسەر یەمەندا گرتەوە هەر لەهەمان ساڵدا ۱۲۰۱ز کوشتیان، سەریان لەسەر ڕمێک دانا و لەگەڵیدا بەدەوری وڵاتی یەمەندا دەسوڕانەوە و دەیانووت هەرکەسێک بیهەوێ سوکایەتی بەڕەچەڵکی کورد بکا بەم شێوەیەی لێدێ گرنگ نیە کێیەو لە چ پلەو پێگەیێک دایە، دوای ئەویش براکەی بەناوی (ئەیوبی کوڕی ئیسماعیل تەختەکین) بوو بە پاشای یەمەن و حیجاز.



- ناوەندی کوردزاگ

تعليقات