پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

کۆنترین نەخشە کە ناوی کوردی تێدا هاتبێت.

 

کۆنترین نەخشە کە ناوی (کورد)ـی تێدا بەدی بکرێت.


نووسینی: داهێن چۆڵمەکی


ئەم نەخشەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1072 زایینی، کە

لەلایەن زانا و مێژوونووسی موسڵمان (محمود الکاشغري) کێشراوە و لە کتێبی (دیوان لغات الترک)ـدا بڵاویکردۆتەوە.


لەڕێگەی سەرنجدانە ئەم نەخشەیەوە، چەند ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگری مێژووییمان بۆ دەردەکەوێت:


١- لە نەخشەکە بەجوانی دیارە کە خاکی کوردان (ارض الاکراد) یان کوردستان دەکەوێتە نێوان دوو عێراقەکە* و شام، باکووری حیجاز و میسڕ، باشووری ڕۆژئاوای خۆراسان و باشووری ئازەربایجان.


٢- تێیدا هیچ کیانێک یاخود قەوارەیەک نییە بەناوی (تورک)ـەوە بێت وەک ئەمڕۆ، چونکە ئەسڵەن ئەوکاتە تورکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەبوون، بەڵکو هێشتا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئاسیا و چین و مەنگۆلیا و پانتاییەکانی بانی تیبێت بوون. بەو مانایەی کە لە ڕووی مێژووییەوە تورک نوێن لەم ناوچەیە.


٣- ئەو شوێنەی لە نەخشەکە دیاریکراوە بە (ارض الاکراد)

هەمان ئەو خاکەیە کە کورد هەزاران ساڵە لەسەری دەژی، هەر لە سەردەمی سۆمەرییەکان (باو و باپیرابی کورد)ـەوە بگرە تا هاتنی ئیسلام و ئەمڕۆش. ئەوە دەرخەری ڕەسەنایەتی و دێرینی کوردە لە زێدی خۆیدا.


٤-لێرەوە بۆمان دەسەلمێت کە ئەو سنوورە دەستکردەی ئەمرۆ درووستکراوە بەناوی (تورکیا)، لە ڕاستیدا خاوەندارێتییەکەی ناگەڕێتەوە بۆ تورک. بەڵکو سەدا ٨٠٪ـی بریتییە لە خاکی پیرۆزی کوردستان و سەدا ٢٠٪ـەکەی دیکەشی هی یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکانە.


٥- لە نەخشەکەدا تەنها وڵاتی ئێمە بە ناوی نەتەوەکەمانەوە ناونراوە (خاکی کوردان)،

هەرچی وڵات و هەرێمەکانی ترە هیچیان بە ناوی نەتەوەکانیانەوە ناو نەنراون. ئەمەش دیسان سەپاندنی ئەو ڕاستییەیە کە بە درێژایی مێژوو 'تەنها کورد' خاوەنی ئەو ناوچە جوگرافییە بووە و لەنێویدا ژیانی گوزەر کردووە.


*دووعێراقەکە: مەبەست لە هەردوو شاری بەسڕە و کوفەیە کە لە کۆندا وا ناسراو بوون.

تعليقات